riklam

هاتوچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌دات

کوردستان 12:13 PM - 2019-06-25
.

.

وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی فرۆشتن له‌ لاشه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت،  ئه‌و دیارده‌یه‌ بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی پشێوی و داوا له‌ شاره‌وانییش ده‌كات رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.

فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25-6-2019، له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، بوونی لاشه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و پیكابی له‌كاركه‌وتوو له‌ ته‌نیشتی رێگاكان خه‌ریكه‌ له‌ زۆرێك له‌ شه‌قامه‌كان ده‌بێت به‌ دیارده‌ و كڕین و فرۆشتنیان تێدا ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی شوێنه‌كان موڵكی كه‌سی بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و دیارده‌یه‌ جگه‌ له‌ ناشیرینی دیمه‌نه‌كه‌ی، سه‌رچاوه‌ی قه‌ره‌باڵغی به‌رده‌وامه‌ و سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی پشێویه‌ له‌ شه‌قامه‌كان.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له‌ شاره‌وانی كردووه‌، هه‌ڵمه‌تێك ئه‌نجام بدات بۆ لابردنی لاشه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌روه‌ها سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بدات كه‌ ئه‌و كاره‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

7.jpg

5.jpg

6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket