riklam

وه‌زیری داد ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

عیراق 11:15 AM - 2019-06-25
.

.

فاروق شوانی وه‌زیری دادی حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25-6-2019 وه‌ك وه‌زیری دادی عیراق ده‌ستبه‌كار بوو.

ده‌ستبه‌كاربوونی فاروق شوانی له‌ به‌غدا، راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ دێت دوێنێ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق متمانه‌ی به‌خشییه‌ حاكم فاروق ئه‌مین شوانی وه‌ك وه‌زیری دادی حكومه‌تی فیدراڵی.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 25-6-2019، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق متمانه‌ی به‌خشییه‌ هه‌ریه‌ك له‌ فاروق شوانی وه‌زیری داد و نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگری و یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆ.

حاكم فاروق ئه‌مین شوانی یه‌كێكه‌ له‌ حاكمه‌ كورده‌كان، كه‌ له‌ دادگای باڵای  تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ تائێستا به‌رده‌وام بووه‌ له‌ كاركردن، یه‌كێكیش بوو له‌ كاندیدانی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی فیدراڵی كه‌ له‌ لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ پاڵێورا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket