riklam

ئـەمـڕۆ لـە مـێژوودا

جیهان 08:40 AM - 2019-06-25
.

.

25ی  یۆنیۆ

رووداوەكان:
1678: ژنە ئیتالی (ئیلینا بیسكوبیا) بوو بە یەكەمین ئافرەت لە جیهاندا كە بڕوانامەی دكتۆرا بەدەست بهێنێـت لە فەلسەفەدا.
1788: فیرجینیا بوو بە دەهەمین ویلایەت كە دایە پاڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1804: لەسێدارەدانی جۆرج كادودال، ئەوەش بەهۆی هەوڵدانی لابردنی ناپلیۆن پۆناپارت و گەڕانەوەی حومی پاشایەتی بۆ فەرەنسە.
1898: دامەزراندنی بانكی ئەهلی میسری.
1920: دەستنیشانكردنی لاهای بۆ بارەگای هەمیشەیی دادگای دادی نێودەوڵەتی.
1921: بەستنی كۆنگرەی قودس كە داوای لابردنی ئینتیدابی بەریتانی دەكرد لە فەلەستین و راگەیاندنی سەربەخۆیی.
1942: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (باسەرە) كە بە دەست دەنوسرایەوە و بە ناو جەماوەری شارەكانی كەركوك و سلێمانیدا بڵاودەكرایەوە.
1950: دەستپێكی پێكدادادنی چەكدارانە لە سەر سنور لە نێوان كۆریای باكوور و كۆریای باشوور.
1950: هێزەكانی سوپای كۆریای باكوور پەلاماری كۆریای باشوریاندا و رۆژی دوایی لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكان تاوانباركرا و داوای كشانەوەی هێزەكانی لێكرا.
1951: رێكەوتننامەی بارودۆخی پەنابەران مۆركرا لە ئەنجامی دەربەدەری میللەتان لە لایەن دەسەڵاتدرانی وڵاتەكەیان بەهۆی نادادپەروەری حوكمكردنیان بەرامبەر بە میللەتەكانیان.
1957: یەكەم كەنیسەی ئەرمەنەكان لە شاری عەمان دروستكرا بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی ئاینی ئەرمەنە مەسیحیەكان، وە لە 24/4/1915ز رۆژی شەهیدی ئەرمەنیە.
1959: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی گۆڤاری نەورۆز لە لایەن م. كەمال میرزا كەریم لە سلێمانی.
1965: سەرۆك جەمال عەبدولناسر ویلایەتی دووەمی بەدەستهێناو بوویەوە بە سەرۆكی میسر.
1975: ژنە سەرەك وەزیرانی هیند (ئەندێرا گاندی) حاڵەتی كتوپڕی راگەیاند لە وڵاتدا و هەڵپەساردنی یاساكانی دەستور و هەڵبژاردنی راگەیاند.
1975: سەربەخۆیی مۆزەمبیق لە برتوگال.
1978: هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یەكەم جار بووە پاڵەوانی مۆندیالی جیهان پاش ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 لە هەڵبژاردەی هۆڵەندەی بردەوە.
1981: مامۆستا و روناكیبری كورد ساڵح یوسفی بە نامەیەكی مینرێژكراو تیرۆركرا.
1985: دەستگیركردنی 13 كەس كە تێوەگلابوون لە كردەی تەقینەوە لە ناو سوپای كۆماری ئیرلەندی كە پێش دوو رۆژ روویدابوو، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكاندا بۆمبێك پوچەڵ كرایەوە لە یەكێك لە ئوتێلەكانی لەندەن.
1988: هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندە جامی وڵاتانی ئەوروپای بردەوە كە لە ئەڵمانیای خۆرئاوا ئەنجامدرابوو، دوای سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی یەكیەتی سۆڤیەت بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ.
1989: راگواستنی شارۆچكەی قەڵادزێ و ناوچەی پشدەری باشوور لە لایەن رژێمی عێراقەوە بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەكان.
1990: تا 26/6 بەستنی كۆنفرانسی گشتی كورد لە یەكیەتی سۆڤیەت لە لایەن 400 كوردەوە لە شاری مۆسكۆ.
1991: كرواتیا و سلۆفینیا سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند لە یوگوسلافیا.
1996: شانزە كوژراو لە سوپای ئەمریكی لە تەقینەوەی تاوەرەكانی الخبر لە سعودیە.
1998: كۆمپانیای مایكرۆسۆفت سیستەمی ویندۆزی 98ی خستە بازاڕەوە.
1998: مۆركردنی رێكەوتننامەی ئارهوس.
2006: رفاندنی سەربازی ئیسرائیلی (جلعاد شالیت) لە لایەن چەكدارانی فەلەستینیەوە.
2007: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (رۆژنامە) لە سلێمانی.
2007: لە ژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ ئامێر و تاقیگە بە بەشداری 90 كۆمپانیای بیانی لە هەولێر كرایەوە.
2008: ئەلیزابیسی دووەم شاژنی بەریتانیا مەدالیای (شاسوار)ی بەخشی بە نوسەری بەریتانی (سەلمان روشدی)، وە هەروەها ساڵی 2007ز نازناوی (سێر)ی بەدەستهێنا كە بەرامبەر خەڵاتی شاسوارە.
2009: ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنانی (نەبیه بەری) هەڵبژارد بە سەرۆك بۆ جاری پێنجەم بەسەر یەكەوە بە زۆرینەی 90 دەنگ و (فەرید مكاری)یش 74 دەنگی بەدەستهێنا.
2013: لاچونی حەمەد بن خەلیفە ئال سانی لە ئیمارەتی قەتەر و راگەیاندنی تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی بە ئەمیری وڵات.
2014: كۆتاییهاتنی خولی 38ی لیژنەی كەلەپوری جیهانی كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەسترابوو بە زیادكردنی 26 كورسی نوێ.

لەدایكبوون:
1852: ئەنتۆنیۆ گاودی، تەلارسازی ئیسپانی.
1864: فالتەر هیرمان نیرنست، زانای كیمیا فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1920ز.
1882: (جۆن رۆبڵ رونالد تۆلیكنی) رۆماننوس و دەرهێنەری فیلمی سینەمایی و زمانەوان، لە تەمەنی 16 ساڵیدا خاتوو (ئیدیس) بووە بە هاوسەری و لە 2/9/ 1973ز وەفاتیكردووە.
1882: خاتوو (ئالین فرجینیا)  لیسلی ، وە یەكەم رۆمانی بە ناوی (كۆتایی گەشتەكە بڵاودەكاتەوە و لە 4/3/1941ز خۆی دەدات بە دەریادا و دەخنكێت.
1894: شاژنە نازلی، ژنی مەلیك فوئاد و دایكی مەلیك فاروق.
1900: لویس مونتباتن، دوا جێگری مەلیكی شانشینی یەكگرتوو لە هیند.
1903: جۆرج ئورویل، رۆماننوسی بەریتانی.
1905: ئیحسان جەزایرلی، ژنە ئەكتەری میسری.
1907: هانز ینسن، زانای فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1963ز.
1911: ویلیام ستاین، زانای كیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1972ز.
1926: ئینجیبورج باخمان، ژنە ئەدیبی نەمساوی.
1928: ئەبیكسی ئەلیكسیفچ ئەبریكۆسۆڤ، زانای فیزیای روسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2003ز.
1934: محرم فوئاد، گۆرانیبێژی میسری.
1936: یوسف حەبیبی، سەرۆكی سێهەمی ئەندونیسیا.
1937: شێخ نەواف ئەحمەد جابر سوباح، وەلی عەهدی دەوڵەتی كوێت.
1956: بوریس ترایكۆفسكی، دووەم سەرۆكی كۆماری مەقەدۆنیا.
1958: سیریك ئەحمەدۆف، وەزیری بەرگری و سەرەك وەزیرانی پێشووی كازاخی.
1963: جۆرج مایكل، گۆرانیبێژی بەریتانی.
1963: یان مارتل، نوسەری میسری.
1965: نهال عەنبەر، ژنە ئەكتەری میسری.
1968: دورینل مونتینیو، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی رۆمانی.
1976: حبیب الحبیب، ئەكتەری سوری.
1979: ریچارد هیوز، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.
1981: وەسیم عەبدولمەجید، ئەكتەری سوری.
1982: عەلا حبیل، یاریزانی تۆپی پێی بەحرەینی.
1985: فدوا مالیكی، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی.

وەفات:
1533: شاژنە ماری تیدور، ژنی لویسی دوانزەهەم، مەلیكی فەرەنسە.
1767: گیورگ فیلیپ تیلیمان، مۆسیقاری ئەڵمانی.
1861: سوڵتان عەبدولمەجیدی یەكەم، سوڵتانی عوسمانی.
1894: سادی كارنو، سەرۆكی چواردەهەمی كۆماری فەرەنسە.
1937: كولین كلایف، ئەكتەری بەریتانی.
1944: رەزا پەهلەوی، شای ئێران لە دوورگەی مۆریشیۆس.
1964: گیریت ریتفیلد، تەلارسازی هۆڵەندی.
1971: جون بوید، پسپۆڕی خۆراك و فزیۆلۆجی ئیسكوتلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1949ز.
1981: ساڵح یوسفی، مامۆستا و روناكبیری كورد.
1982: یوسف ئیبراهیم یزبك، مێژوونوسی لوبنانی.
1984: میشیل فوكو، فەیلەسوفی فەرەنسی.
1995: ئیرنست والتون، زانای فیزیای ئیرلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1951ز.
1997: جاك ئیف كوستو، دۆزەرەوەی فەرەنسی.
2007: مەهستی، خانمە گۆرانیبێژی ئێرانی، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە ئەمریكا، ناوی (خەدیجە ئیفتیخار دەدە)یە، ساڵی 1947ز لە ئێران لەدایكبووە.
2009: فەرەح فاوست، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
2009: مایكڵ جاكسۆن، گۆرانیبێژی ئەمریكی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی سەربەخۆیی لە مۆزەمبیق.
رۆژی سەربەخۆیی لە كرواتیا.
رۆژی سەربەخۆیی لە سلۆڤینیا.


PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket