riklam

هەڵبژاردنەكانی توركیا: ئیمامۆغلۆ براوەیە

جیهان 06:50 PM - 2019-06-24
.

.

هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند سەركەوتنی ئەكرەم ئیمامۆغلۆ كاندیدی جەهەپە سەركەوتنی سەر بەسەر بیناڵی یەڵدرم كاندیدی ئاكپارتی بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ راگەیاند.

ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی 2019، سەعدی گوفەن سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا لەئەنكەرەی پایتەختی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەنجامی دووبارەی هەڵبژاردنی شارەوانی گەروەی ئەستەنبوڵ رایگەیاند: ئەكرەم ئیمامۆغلۆ كاندیدی پارتی گەلی كۆماری توانیویەتی بە بەدەستهێنانی 54.21%ی دەنگەكان سەركەوتن بەسەر بیناڵی یەڵدرم كاندیدی پارتی دادوگەشەپێدان (ئاكپارتی) بەدەستبهێنێت كە 44.99%ی دەنگەكانی هێناوە.   

گوفەن راشیگەیاند: ئەكرەم ئیمامۆغلۆ بەجیاوازی 9.22%ی دەنگەكان لەپێش یەڵدرمەوەیەو چوار ملیۆن و 741 هەزارو 868 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام  بیناڵی یەڵدرم سێ ملیۆن و 935 هەزارو 453 دەنگی بەدەستهێناوە.

لەبارەی رێژەی بەشداری دەنگدەرانی ئیستانبوڵیش لەپرۆسەكە، رایگەیاند: لەكاتی دووبارەكردنەوەكەی هەڵبژاردنەكەدا 84.5%ی دەنگدەران بەشداری هەڵبژاردنەكەیان كردوەو لەكۆی 10 ملیۆن و 560 هەزارو 963 كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، 8 ملیۆن و 925 هەزارو 63 كەس دەنگیانداوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket