riklam

مه‌لا به‌ختیار بۆ خوێندكاره‌ نابیناكان: ئێوه‌ شایانی هه‌موو جوانییه‌كن

ی.ن.ک‌‌ 06:43 PM - 2019-06-24
.

.

مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌خوێندكاره‌ نابینا یه‌كه‌مه‌كانی سلێمانی ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24-6-2019، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌خوێندكاره‌ نابینا یه‌كه‌مه‌كانی سلێمانی كردو له‌دیدارێكیشدا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نابینایانی سلێمانی، سوپاسی پێشوازییه‌كه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كردو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ پشتیوان‌و خه‌مخۆرو هاوكارمان بویت‌و ئه‌مڕۆش كه‌ پێشوازی له‌خوێندكاره‌ نابینا یه‌كه‌مه‌كان ده‌كه‌یت، به‌ مایه‌ی رێزلێنانی جه‌نابتان‌و په‌رۆشی‌و دڵسۆزیتان ده‌زانین بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری نابینایان.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مه‌لا به‌ختیار، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوێندكاره‌كان كردو به‌مایه‌ی دڵخۆشیزانی‌و وتی: به‌گه‌رمی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنتان لێده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت كه‌ به‌نمره‌ی به‌رز سه‌ركه‌وتووبون‌و ئه‌مه‌ش به‌مایه‌ی شانازی ده‌زانین، بۆ خۆمان میلله‌ته‌كه‌شمان.

وتیشی: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر نابیناش بێ‌، به‌ڵام په‌رۆشبێ‌، تواناكانی ئه‌قڵ ‌و هۆشی خۆی بخاته‌ لای خوێندن‌و به‌هیچ هۆكارێك كۆڵ له‌ژیان نه‌دات، بێگومان هه‌ر به‌ئامانجه‌كانی ده‌گات.

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌م سه‌ركه‌وتن، پێشكه‌وتن‌و ئاستی به‌رزی خوێندنه‌ی به‌ به‌ری تێگه‌یشتنی ئه‌قڵی خوێندكاره‌ نابیناكان‌و په‌روه‌رده‌ی باشی خێزانه‌كانیان به‌ بناغه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ناوبردو ئومێدی خواست، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ده‌رگای كردبێته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و زانكۆ ‌و واوه‌تریش بڕۆن‌و سه‌ركه‌تووبن‌و وتی: ئێوه‌ شایانی هه‌موو جوانییه‌كن له‌ژیانی خۆتاندا، شایانی ئه‌وه‌ن كه‌ نابینایتان به‌ئه‌قڵ‌و مه‌عریفه‌ت‌و به‌هاوكاریی‌و پشتیوانی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌. بۆیه‌ سه‌دجار پیرۆزتان بێت‌و ئومێدی سه‌ربه‌رزی بۆ خۆتان‌و كه‌سوكاریشتان ده‌خوازم.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket