riklam

حیكمەتی حەکیم و حیکمە...

بیروڕا 04:35 PM - 2019-06-24
.

.

حیكمەتی حەکیم و حیکمە بۆ چونە ئۆپزسیون.....

شوان داودی

دیارە حکومەتەکەی عبدولمەهدی بە چی نەشتەرگەریەکی قەیسەری لە دایک بوو ، لەرووکەشدا وا دەردەکەوێت کە هەردوو هاوپەیمانی ئیسڵاح و بینا وکورد و زۆرینەی سونە شەریکن لەم حکومەتدا کە دەچیتە ناواخنی پێچەوانەکەی دەبینی ، لەڕاستیدا نە هاوپەیمانی بینا نە ئیسڵاح نەکورد نە سونە لەم حکومەتە بونیان نیە ، ئەوەی هەیە تەنها سئ هێز کۆنترۆڵی حکوومەتیان کردووە و باقی هێزە سیاسیەکانی تر کەوتونەتە دەرەوەی چوارچێوەی حکومەتە سێگۆشەکەی فەتح و سائیرون و پارتیەوە...

لە هاوپەیمانی بینا، فەتح بە پشتیوانی حەشدیەکان کۆنترۆلی هاوپەیمانیەتیەکەی بۆخۆی کردوە و لەهاوپەیمانی ئیسڵاح، سائیرون بەهەمان شێوە  لە کوردیش پارتی بەتەنها، سونەکانیش حزبی ئیسلامی نەبێت کەوزارەتێکیان بەرکەوتوە تێکرای هێزە تەقلیدیەکانی تر کەوتونەتە دەرەوەی بازنەی حکومەت، لە ناوشیعەکاندا حزبی دەعوە بە هەردوو باڵەکەی مالکی و عبادی و کەدابەش بونەتە سەر هەردوو هاوپەیمانیەکە  هاوکات رەوتی حیکمە واتە ماڵی حەکیم لەو حکومەتە بونیان نیە ، لەسونەکان  نوجیفی و موتڵەگ و سلیم جبوری و ماڵی کربولی و تەنانەت علاویش کە ئەمڕۆ دەنگ بە کاندیدەکەی درا بۆ وەزیری بەرگری ، لە کوردیش یەکێتی ئەویش ئەمڕۆ دەنگ بە کاندێکی ناچاری درا بەو مەرجەی سەربەخۆ بێت، و گۆران و ئیسلامیەکان و نەوەی نوێش هەر هەمووی لە دەرەوەی حکومەتن، و سێگۆشەی حکومەت رێگە بە هیچ هێزێکی تر نادەن ، هیچ کەسێک  لەهەر هێزێکی تر دەنگی لەسەر نادرێت و نارواتە حکومەتەوە ئەگەر رەزامەندی ئەم سێگۆشەیە بەدەست نەهێنێت هەر لایەکی ئەم سێ گۆشەیە فیتۆی هەبێ لەسەر هەر کاندیدێک ئەوا تێ ناپەرڕێت وەک ئەوەی ئەمڕۆ  بۆ وەزیری پەروەردە بینیمان کە کاندیدی خمیس خەنجەرە لەسونەکانی بینا بەڵام سەدریەکان واتە سائیرون دژی بوو شکستی پێ هێنا.

هەڵبژاردنی ئۆپزسیون لەلایەن حیکمەوە لەم کاتەدا و کشانەوەی حەکیم لە سەرۆکایەتی بەرەی ئیسڵاح بۆ ئەوەیە کە کۆت و بەندەکانی هاوپەیمانیەتیەکەی لەخۆی بکاتەوە و هەناسەیەکی کارکردن بە بەرخۆی بدات و  لەو ڕێگەیەوە بتوانێت ئەوەی لە حکومەتدا ماویەتی لە بریکاری وەزارەت و بەریوبەرە گشتیەکان و دەرەجە خاسەکان بهێلێتەوە ، چونکە سێگۆشەی حکومەت بە نیازن گسکی لێ بەن و هەمووی بنێرنە ماڵەوە و بە خەڵکانی خۆیان شوێنەکانیان پڕ کەنەوە و بۆ خۆیان قۆرخی کەن ، ئەم هەنگاوانەی حەکیم و حیکمە بێ حیکمەت نین، خەڵکی تریش بەدوایدا دەروات لەوانە بەرەی نەسر بەسەرۆکایەتی عبادی لە ئیسڵاح و دەوڵەتی قانون لەبینا هەمان رێچکە دەگرنە بەر ، کوردەکانیش بەدەر لەپارتی تێکڕای هێزەکانی تر لەبەردەم دوو ئەگەردان یان بڕۆنە بەرەی ئۆپزسیون یان چاوەرێی هیچ شتێک لەو حکومەتە نەکەن.

ئۆپۆزسیون بوون لەم قۆناغەدا ئەوەندەی پەرلەمانیە ئەوەندە سیاسی نیە ،چونکە دۆخەکە گۆرینی حکومەت هەڵناگرێت خۆی بە هەزار بسم للە ئەو حکومەتە پێکەوە نراو عێراق لە شەرێکی ناوخۆی خوێناوی دورخرایەوە ، دۆخی ناوچەکەش زۆر هەستیارە بە تایبەت بۆ عێراق ، حەکیم ئەو راستیە لە هەموو کەس باشتر دەزانێت ، تەنها مەبەست لە ئۆپزسون بوون لەم قۆناغەدا بۆ پاراستنی ئەوی ماویانە لە هەمان کاتدا پەکخستنی هەندی هەنگاوی پاوانخوازی و هەندی پرۆژە یاسا لەرێی پەرلەمانەوە ، لەوە دەرچێت هیچی تریان پێ ناکرێت ، چونکە چەک لای فەتح و سەدر و  حەشدیەکانە ... شەقامیش تەنها بەسەدر دەجوڵێنرێت پارتیش هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی کوردی و بریاری کوردی کۆنترۆڵ کردوە ، عبدولمەهدیش لەلایەن ئەم سێ هێزەزوە  پشتیوانی و ئاراستە دەکرێت  لە سیاسەتدا دۆستایەتی و برادەری نایخوات ئەوەی حوکم دەکات بەرژەوەندیە .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket