riklam

پیره‌: له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌ سیاسییه‌كانین

ی.ن.ک‌‌ 01:18 PM - 2019-06-24
.

.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤/٦/٢٠١٩ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە دۆمەنیك ماس كونسڵی گشتی كۆماری فەرەنسا. 

لە دیدارێكی نێوان هەردوو لادا دواین پێشهات و گۆڕانكاییەكانی گۆڕەپانی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرا 

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە مێژووی هەماهەنگی و پشتیوانییە بەردەوامەكانی حكومەتی فەرەنسا كرد لە ماوەی ڕابردوودا بۆ گەل و شۆڕشەكانی كوردستان هاوكات ئاماژەی بە ڕۆل و پێگەی حكومەتی فەرەنسا كرد لە هاوكێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان ، ووتیشی : خوازیارین ئەو پشتگیری و هەماهەنگییەی نێوان. هەردوولا بەردەوام بێت و پەرەی زیاتری پێبدرێت بەتایبەتی لە قۆناغێكی هەستیاری وەك ئێستا كە جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە بەردەم گۆڕانكاریدایە ٠ 

DSC-1032.jpg

لە تەوەرێكی تری دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە  ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرد و تەئكیدی لەسەر پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی و ڕێزگرتنی نێوان هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كردەوە، ئاماژەشی بە هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و ووتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەل چارەسەری هەموو كێشە و گرفتە سیاسیەكانی هەولێر و كەركوك و بەغدایە لە یەك كاتدا ، ئەمەش بەباشترین ڕێگە چارە دەزانین بۆ نەهێشتنێ خاڵەناكۆكەكانی نێوانماندا ٠ 

دواتر بەرێز دۆمەنیك ماس كونسڵی گشتی كۆماری فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە ئەوان. لە نزیكەوە و گرنگی پێدانێكی زۆرەوە چاودێری بارودۆخی سیاسی وئابوری ناوچەكە دەكەن و خوازیاری ئەوەن كە هەموو كێشەو گرفتەكان بەڕێگەی دیالۆگ و لەیەكتر گەیشتن چارەسەر بكرێن بە ئامانجی سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی ناوچەكە و پەرەپێدانی زیاتری  ئابوری لەو ڕوانگەیەوەش ئامادەیی هەموو هەماهەنگی و هاوكاری پشتیوانییەكی كونسڵخانەی كۆماری فەرەنسای لە هەرێمی كوردستان نیشاندا.

PUKmedia تايبەت

 

DSC-1015.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket