ئه‌سته‌نبوڵ شكستی به ئه‌ردۆگان هێنا
ریپۆرتاژ 12:55 PM - 2019-06-24.
دوای 25 ساڵ، دواجار ئه‌سته‌نبوڵ " نا" یه‌كی گه‌وره به ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی وت و به‌ڕای چاودێران شكستی ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ سه‌ره‌تای شكستی ئاكپارتییه و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په‌یه.
سێ مانگ له‌مه‌وپێش كاندیده‌كه‌ی جه‌هه‌په به جیاوازی 13 هه‌زار ده‌نگ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی شاری ئه‌سته‌نبوڵ بوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرا و بڕیار له‌دووباره‌وه بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه درا. له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو ئاكاپارتی به جیاوازییه‌كی كه‌م دۆڕاندی، به‌ڵام ئه‌مجاریش شكسته‌كه‌ی ئاكپارتی قورس‌تر بوو، 775 هه‌زار ده‌نگ جیاوازی نێوان ده‌نگی كاندیده‌كه‌ی جه‌هه‌په له‌گه‌ڵ كاندیده‌كه‌ی ئاكپارتییه.
سێ مانگ پێش ئێستا پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی، به چه‌ند هه‌زار ده‌نگێك له‌ئاست جه‌هه‌په شكستی خوارد و دواجار دانیان به شكسته‌كه‌دا نه‌هێنا و له‌ڕێگه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. پێیانوابوو ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه دووباره بێته‌وه ئه‌وه سه‌رده‌كه‌ون، كه‌چی نه‌یانزانی شكستێكی قورس‌تر ده‌خۆن.
ڕه‌نگه هیچ كات وه‌كوو ئێستا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌ستی به شكستێكی وا قورسی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كردبێت. ئه‌ویش شكست له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێك كه تا شه‌ش مانگ له‌مه‌وپێش كه‌مته‌ر كه‌سێك ناوی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلوی بیستبوو. پیاوێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵان دانیشتووی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه مامناوه‌ندنشینه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵ، ئه‌و شاره‌ی كه وشه‌ی" نه‌خێر" ی به ئه‌ردۆگان وت. ئه‌ردۆگانێك خۆی له‌و شاره‌وه ده‌ستیپێكرد و له‌وشاره‌وه گه‌یشت به پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار.
جیاوازی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یه كه ئۆ‌ردۆگان به ده‌نگێگی به‌رز و توڕه قسه ده‌كات و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه به قسه‌كانییه‌وه دیاره و به‌رامبه‌ره‌كانی تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو سیاسه‌تمه‌دارێكه كه له‌سه‌رخۆ و به ئارامی قسه ده‌كات و به‌ڵێن ده‌دات بۆ ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و دووبه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرانی.
كورد له‌نێوان ئه‌ردۆگان و ئیمام ئۆغلودا
هه‌رچه‌ند له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ردۆگان زۆری هه‌وڵدا سه‌رنجی كورد بۆ لای خۆی ڕاكێشت و ته‌نانه‌ت بینینی ئۆجه‌ڵان له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانییه‌وه دوای چه‌ندین ساڵیش نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد ده‌نگ به حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بده‌ن، تێكدانی پڕۆسه‌ی ئاشتی و گرتنی هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ی ئه‌رۆدۆگانه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌نگی خۆیان بده‌ن به ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو و به‌مشێوه‌یه كورد جه‌هه‌په‌ی هه‌ڵبژارد نه‌ك ئاكپارتی.
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی 23-6-2019 سه‌ركه‌وت ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له ئه‌سته‌نبوڵ و توركیا ده‌ستیپێكردووه و ئێمه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه كه له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا یه‌كسانی به‌رابه‌ری و خۆشه‌ویستیدا تێدا جێده‌بێته‌وه.
هاوكات ئاماده‌یی خۆیشی بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌م به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تۆدا كار بكه‌م.
له‌هه‌ڵبژادنه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو 54 % ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و یلدرم كاندیدی ئاكپارتی 45% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ردۆگان له‌دوای شكسته‌كه‌ی دوێنێ به‌ره‌و ئاوابوونه‌وه و پێده‌چێت ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه به‌ناوی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو له ئاسمانی سیاسه‌تی توركیا ده‌رده‌كه‌وێت.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24