riklam

ته‌رمی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:51 AM - 2019-06-24
.

.

ته‌رمی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كاروان عه‌لی شامار نزیك له‌ خانه‌واده‌ی كۆچكردوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 12ی سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 25-6-2019، ته‌رمی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان، له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێم.

وتیشی: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا،  له‌ گردی سه‌لیم به‌گ و له‌ ته‌نیشت گۆڕی باوكی به‌خاك ده‌سپردرێت.

ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان كوڕە تاقانەی سەركردەی كۆچكردوو جەبار فەرمانه‌ و له‌ ساڵی 1989 له‌ ئاواره‌یی له‌ تاراوگه‌ له‌ خێزانیێكی كوردپه‌روه‌ر له‌دایك بووه‌ و ده‌رچووی كۆلێجی ئه‌ندازیارییه‌ له‌ زانكۆی شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا، رۆژی 18-6-2019، له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket