riklam

كێ ئیشى چى یه‌؟

بابەتی گۆڕاو 02:31 PM - 2019-06-23
.

.

كێ ئیشى چى یه‌؟

گۆشتى برژاو: بچێته‌ به‌ینى ددانته‌وه‌.
تاسه‌ى شاره‌وانى: لانست بمرێنێ.
پیاوى كورد: دواى نیوه‌ڕوان بچێ بۆ ته‌عزێ و شه‌كراو.
مه‌سئول: زه‌مى موسئولێكى تر بكات.
قۆڕه‌ى سك: له‌ مه‌جلیسدا حه‌یات به‌رێ.
پارتى: به‌ینى یه‌كێتى و گۆڕان تێك بدات.
حیمایه‌: جوابى ته‌له‌فون نه‌داته‌وه‌.
دكتۆر: ده‌رمانى ده‌رمانخانه‌كه‌ى ژێر خۆى ساغ بكاته‌وه‌.
سایه‌ق ته‌كسى: عه‌یب نه‌بێ بۆتبخاته‌ سه‌ر رادیۆى ئامۆژگارى.
كچه‌ عازه‌ب: نیوسه‌عات جارێ سێڵفى یه‌ك بگرێ.
رووداو: خه‌به‌ره‌ ناخۆشه‌كانى سلێمانى بڵاوبكاته‌وه‌.
براژن: زوو زوو بتۆرێ.
حیزبى كوردى: سیاسه‌تت له‌به‌رچاو بخات.
پێشكه‌شكار: له‌ میوانه‌كه‌ زیاتر قسه‌ بكات.
وەکیلی وه‌زیرى سامانه‌ سروشتى یه‌كان: هیچ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket