تاكگه‌رایی وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی
بیروڕا 12:00 PM - 2019-06-23.
•چه‌مكی تاكگه‌رایی
تاكگه‌رایی به ئینگلیزی Individualism، بریتیه له هه‌ڵوێستێكی ڕه‌وشتی،فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسیه،ئایدۆلۆژیایه،یان تێڕوانینێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌های مه‌عنه‌وی تاك.تاكگه‌رایی داوای ئه‌وه ده‌كات كه تاك ڕۆڵی خۆی ببینێت و ئامانج و ویسته‌كانی خۆی پیاده بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پنتێكی سه‌ربه‌خۆ و پشتیش به‌خۆی ببه‌ستێت.
تاكگه‌رایی پێی وایه كه به‌رگریكردن له‌مافی تاك مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕیشه‌ییه و پێویسته بێته دی له‌سه‌روو به‌هاكانی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاوه.هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكیش ڕه‌تده‌كاته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تاك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگا یان داموده‌زگاكان وه‌كو حكومه‌ت،زۆر جاران تاكگه‌رایی دژه له‌گه‌ڵ تاكڕه‌وی و كۆمه‌ڵبووندا.
تاكگه‌رایی ،تاك ده‌كاته پنتی گرنگیپێدانی و ئه‌مه‌ش ده‌ستپێده‌كات (( له‌گه‌ڵ گریمانه‌ی تاك مرۆڤ بریتیه له هۆكاری سه‌ره‌كی و گرنگترین له خه‌بات له پێناو ڕزگاربوندا)).به‌هه‌مان شێوه چه‌مكی تاكگه‌رایی ئاماژه ده‌كات بۆ (چۆنێتی بوون وه‌ك تاك)) چونكه تاكگه‌رایی په‌یوه‌ندی به خاوه‌ندارێتی ((كه‌سایه‌تی تاكه‌وه)) هه‌یه: له بێوێنه‌ی (quirk)، بۆهیمی و قۆناغه‌كانی ژیان،به‌شێوه‌یه‌ك لایه‌نگیریه‌ك هه‌یه به‌ره‌و داهێنان و تاقیكردنه‌وه‌ی جیاواز له داب و نه‌ریته‌كان،و كاروكرده‌وه باوه‌كان، به‌هه‌مان شێوه‌ش جێبه‌جێده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته فه‌لسه‌فیه مرۆڤانه‌ییه‌كان و ئاكاره‌كانیشیاندا.
• تیۆری تاكگه‌رایی
بنه‌مای تاكگه‌رایی، بریتیه له شێوازی پێناسه‌كردنی شته‌كان به‌پێی جیاوازیان له شته‌كانی تر،كارل یۆنگ ئاوها پێناسه‌ی تاكگه‌رایی ده‌كات،كه بریتیه له پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری و په‌ڕینه‌وه،له‌ڕێگه‌ی نه‌ستی كه‌سیه‌وه یان كۆمه‌ڵه‌وه،كه ئاماده ده‌كرێت بۆ هه‌ست((به‌مانای خه‌و،یان ئه‌ندێشه‌یه‌كی چالاك یان په‌یوه‌ندیه‌كی ئازاد)) ( به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت وه‌ربگیرێن له‌ته‌واوی كه‌سایه‌تیه‌كه).
یان بریتیه له پڕۆسه‌یه‌كی سروشتی پێویست بۆ ته‌واوكردنی نه‌فس تا جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت و دروستده‌بێت).
• تاكگه‌رایی بریتیه له پڕۆسه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ناته‌واو،وهێشتنه‌وه‌ی((پێش تاك)) به‌پشتگوێخراوی،كه واده‌كات ئاینده‌ی تاكگه‌رایی بێته‌دی و ڕۆشن بێت.
• مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی تاكگه‌رایی
وشه‌ی ((تاكگه‌رایی)) بۆ یه‌كه‌م جار هاتۆته ناو زمانی ئینگلیزیه‌وه وه‌ك سیفه‌تێكی ناشیرینكردن و بێزلێكردنه‌وه یان قێزه‌ون نیشاندان، له‌لایه‌ن ئۆینتیزوه به‌كارهێنراوه له كۆتایی سیه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا هه‌رچه‌نده دیارنیه كه كه‌وتبێته ژێر كاریگه‌ری ((سیمۆنیه‌وه)) saint-simonisme ،یان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م وشه‌یه‌یان داهێناوه.
• قوتابخانه‌كانی تاكگه‌رایی:
لیبڕاڵیه‌ت،وجودیه‌ت،ئه‌نارشیزم، بریتین له نمونه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وانه كه تاك ده‌كه‌نه پنتێكی سه‌ره‌كی بۆ شیكردنه‌وه،هه‌روه‌ها تاكگه‌رایی بریتیه له هاوبه‌شیكردن به‌ره‌و ((مافی تاك له ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی خود)).
1.لیبڕاڵیه‌ت: بریتیه له فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی یان ئه‌و بۆچونه باوه‌ی كه دامه‌زراوه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ئازادیه‌كان و یه‌كسانی.
ئازادیه‌كان وه‌ك ئازادی ڕاوبۆچوون،ڕۆژنامه‌گه‌ری، ئاین،بازاڕی ئازاد،مافه شارستانیه‌ته‌كان، كۆمه‌ڵگای دیموكراسی، حكومه‌تی عیلمانی و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی.جۆن لۆك به دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی لیبڕاڵی داده‌نرێت وه‌ك فه‌یله‌سوفێكی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م و،لۆك ده‌ڵێت (( هه‌موو مرۆڤێك مافی سروشتی هه‌یه له ژیاندا، له ئازادی و خاوه‌ندارێتی و نابێت حكومه‌ته‌كان ئه‌و مافه پێشێل بكه‌ن به‌پێی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی،لیبڕاڵه‌كان لایه‌نگری گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌وه‌كانن بۆ حكومه‌تی دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا)).
شۆڕشگێڕه به‌ناوبانگه‌كان لیبڕاڵیه‌تیان به‌كارهێنا وه‌ك بیانویه‌ك بۆ گۆڕینی شۆڕشگێڕی بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به تاكڕه‌ویان ده‌بینی،له‌هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسادا،لیبڕاڵیه‌ت له‌دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ده‌ستیكرد به بڵاوبونه‌وه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له‌هه‌موو دونیادا له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئه‌مریكای لاتیندا سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیكردنی له‌لایه‌ن ئایدۆلۆژیای كۆنه‌پارێزی له‌لایه‌ك و دواتریش له‌لایه‌ن فاشی و شیوعیه‌كانیشه‌وه.له‌سه‌ده‌ی بیستدا وه‌ك دوو ئایدۆلۆژیای نوێ.به‌ڵام دیموكراسیه‌تی لیبڕاڵی خۆی به‌سه‌ركه‌وتوو بینیه‌وه له كۆتایی هه‌ردوو جه‌نگه جیهانیه‌كه‌دا،له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكوردا، لیبڕاڵیه‌ت له دامه‌زراندنی لیبڕاڵیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بوه توخمێكی سه‌ره‌كی له فراوانبوون له ده‌وڵه‌تی ڕه‌فاهدا،و له‌ئێستاشدا حیزبه لیبڕاڵه‌كان له‌دونیادا و له‌گه‌لێك وڵات‌دا ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدایه.
2.وجودیه‌ت :
بریتیه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی كه مرۆڤ ده‌كاته بابه‌تی خۆی،نه‌ك ته‌نها بابه‌تی بیركردنه‌وه به‌ڵكو كار و هه‌ستی مرۆڤ وه‌ك تاكێكی زیندوو،وجودیه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ندێك له فه‌یله‌سوفه ئه‌وروپیه‌كانه‌وه له هه‌ردوو سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا،كه پێكه‌وه به‌شدارن له‌و بڕوایه‌ی كه سه‌ره‌تای ئه‌و بیره فه‌لسه‌فیه‌یه،سه‌ره‌ڕای جیاوازیان له زۆرێك له بیروڕا سیاسیه‌كاندا.
له‌كاتێكدا به‌های هه‌ژمونداری بیری وجودیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئازادی،به‌ڵام به‌های بنچینه‌یی له وجودیه‌تدا بریتیه له ڕه‌سه‌نایه‌تی وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی،له ڕوانگه‌ی وجودیه‌كانه‌وه خاڵی ده‌ستپێكی تاك یه‌كده‌گرێت له‌وه‌ی كه ناسراوه به (( هه‌ڵوێستی وجودی))،یان هه‌ستكردن به له‌ده‌ستدانی ئاڕاسته و تێكچوون و ترس به‌ڕووی دونیایه‌كی بێسه‌روبه‌ره‌ی بێ مانادا،زۆرێك له وجودیه‌كان پێیان وایه كه هه‌ندێك له فه‌یله‌سوفه كلاسیكی وئه‌كادیمیه‌كانیش جا له هه‌ڵسوكه‌وت یان ناوه‌ڕۆكدا بێت زۆر دابڕاون زیاد له پێویست له ئه‌زمونی مرۆڤایه‌تی هه‌ستپێكراو.
• فه‌یله‌سوفه به‌ناوبانگه‌كانی وجودیه‌ت
به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سوفه‌كانی وجودیه‌ت بریتین له هه‌ریه‌كه له: سۆرێن كیركغور وفیودور دۆستۆفسكی و جان پۆڵ سارته‌ر و فردریك نیتشه.و له‌ناویشیاندا سۆرێن كیركغور داده‌نرێت به‌یه‌كه‌م فه‌یله‌سوفی وجودی،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ كات زاراوه‌ی وجودی به‌كارنه‌هێناوه،كیركیغور واداده‌نێت كه(( هه‌موو تاكێك،نه‌ك كۆمه‌ڵگا و ئاین)) به‌رپرسیاره له دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی ژیانی خۆی به‌ته‌نها،بۆ ئه‌وه‌ی بژێت به خۆشی و ڕاستگۆیی یان به ڕه‌سه‌نایه‌تی)).
وجودیه‌ت له‌دوای ساڵانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه بڵاوبۆوه به هه‌وڵی جان پۆڵ سارته‌ر كه به‌رهه‌مه‌كانی مارتن هایدگه‌ری ده‌خوێنده‌وه كاتێك له سه‌ربازگه‌ی دیله‌كاندا بوو،هه‌روه‌ها به‌زۆرێك له بواره‌كانی تریش كاریگه‌ر بوو له‌پاڵ فه‌لسه‌فه‌دا له‌ناویاندا زانستی لاهوت و دراما و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و زانستی ده‌روونی.
سارته‌ر گریمانه‌یه‌كی میحوه‌ری بڵاوكرده‌وه له وجودیه‌تدا كه ده‌ڵێت (( بوون یان وجود پێش ناوه‌ڕۆك ده‌كه‌وێت، به‌و مانایه‌ی كه به‌لای تاكه‌كانه‌وه ئه‌وه زیاتر گرنگه كه خۆیان تاكن(( بونه‌وه‌ری زیندووی سه‌ربه‌خۆ و به‌رپرسیار و تێگه‌یشتوه)) له‌جیاتی هه‌ر مۆر و ناونیشان یان ڕۆڵ و چوارچێوه‌یه‌ك یان پێناسه یان هه‌ر پۆلێنكاریه‌كی پێشوه‌خت كه بكرێت تیایاندا دابنرێت واته((ناوه‌ڕۆك)).
3.ئه‌نارشیزم anarchism:
ئه‌نارشی یان ئه‌نارشیزم ((یان ده‌سه‌ڵات نه‌ویست))له زمانی ئینگلیزی‌دا به(( anarchism)) هاتوه یانی به‌بێ ده‌سه‌ڵاتدار.بریتیه له فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی كه بونی ده‌وڵه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه، و ده‌وڵه‌ت هیچ گرنگیه‌كی نیه و زیانبه‌خشیشه بۆ كۆمه‌ڵگا،له‌به‌رامبه‌ریشدا بانگه‌شه ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت و هه‌وڵده‌دات ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت بچوك و قه‌تیس بكاته‌وه له ده‌ستێوه‌ردانی په‌یوه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌كان.بیروڕای ئه‌نارشیسته‌كان یه‌كگرتوو نیه و ناتوانن له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ڕێكبكه‌ون هه‌رچه‌نده بنچینه‌كه‌یان یه‌كه.ئه‌نارشیزم داده‌نرێت له‌خانه‌ی چه‌په توندڕه‌وه‌كاندا.
• جۆره‌كانی ئه‌نارشیزم
زۆرێك له جۆر‌و بیرۆكه‌ی ئه‌نارشیزم هه‌ن،هه‌موویان له‌گه‌ڵ یه‌كدا ڕێكنه‌كه‌وتون،جۆره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌نارشیزم بریتین له:ئه‌نارشیزمی سۆشیالیستی و ئه‌نارشیزمی شیوعیی و ئه‌نارشیزمی كۆمه‌ڵ و ئه‌نارشیزمی سه‌ندیكایی و ئه‌نارشیزمی تاكگه‌رایی.تاكگه‌رایی ئینگلیزی : individualist به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له جۆره‌كانی ئه‌نارشیزمه‌وه بڕوای به كه‌رتی تایبه‌ت و ئابوری و بازاڕی ئازاد هه‌یه.كه‌مێكیش له‌م individualistوه‌ك ئیشتراكیه‌كان ده‌مێننه‌وه.
بۆیه‌كه‌م جار بابه‌ته ئه‌نارشیه‌كان له سه‌ده‌ی شه‌شی پێش زاین به‌ده‌ركه‌وت له میانه‌ی كاره‌كانی فه‌یله‌سوف تاوی لاوزی،دواتریش له‌كاره‌كانی جوانگ زی و باو جینگیان،به‌هه‌مان شێوه دیوجین و كه‌لبیه‌كان و زینۆنی سه‌رده‌م دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌واقیه و بابه‌تی هاوشێوه‌یان پێشكه‌شكردوه.هه‌ندێك كات یه‌سوعی مه‌سیح به‌یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵانه‌ویست((ئه‌نارشی)) داده‌نرێت وه‌ك جۆرج لۆشارتییه ده‌ڵێت.بۆ یه‌كه‌م جار زاره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌ویستی((ئه‌نارشی)) هاته نێو زمانی ئینگلیزیه‌وه له‌ساڵی 1642دا و له‌میانه‌ی جه‌نگی ئه‌هلی ئینگلیزی‌دا وه‌ك زاراوه‌یه‌كی بچوك سه‌یركردن و بێڕێزیكردن له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی پاشایه‌تیه‌وه دژی سه‌رخڕه‌كانی به‌رامبه‌ریان،به‌ڵام له‌دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ئه‌م زاراوه‌یه بۆ وه‌ێفكردنێكی باش به‌كارده‌هات.
• ده‌سه‌ڵات نه‌ویستی نوێ ((ئه‌نارشیزم))سه‌ریهه‌ڵدا له بیری عیلمانی یان دینی ڕۆشنگه‌ری و به‌تایبه‌تیش به‌ڵگه‌كانی جان جاك ڕۆسۆ ده‌رباره‌ی سه‌نتڕاڵیزمی مه‌عنه‌وی بۆ ئازادی.دواتر ولیلم گۆردیۆن ئه‌م چه‌مكه‌ی گه‌شه پێدا.زۆری تریش وه‌ك هه‌ریه‌كه له ئادمۆند بیرك و بنجامین تاكه‌ر و جۆسیا وارن و بییر جۆزیف برۆدون گه‌شه‌ی زیاتریان به‌م چه‌مك و زاره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌ویستیه داوه هه‌ریه‌كه له قۆناغ و سه‌رده‌می خۆیدا.جۆزیف دیجاك یه‌كه‌م كه‌سی شیوعی بوو كه خۆی ناونا ئازادیخواز.
• داهێنه‌ران و بیرمه‌ندانی بیری تاكگه‌رایی
زۆرترین به‌كارهێنانی باشی زاراوه‌ی تاكگه‌رایی له به‌ریتانیادا له نوسینه‌كانی جێمس ئه‌لیشما سمیپ وه هات كه ملیاریه‌كی ئینگلیزی و كریستیانێكی ئیسڕائیلی بوو،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك بوو له كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی ئۆینتیزه سۆشیالیسته‌كان به‌ڵام له‌كۆتایدا خاوه‌ندارێتی به‌كۆمه‌ڵی ڕه‌تكرده‌وه و له تاكگه‌راییدا ((به‌جیهانبوونی ))بینیه‌وه. كه ڕێگه به ((بنه‌چه‌ی عه‌بقه‌رێتی ))ده‌دات،كه گه‌شه ده‌كات.سمیپ ده‌ڵێت (( به‌بێ تاكگه‌رایی تاكه‌كان تانوانن كه خاوه‌ندارێتیه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی خۆشیه‌كانیان زیادبكه‌ن)).ولیام ماكول،گوتاربێژێكی تره،كه یه‌كێكه له ناسیاوه‌كانی سمیپ به‌ڵام له كاتێكی دواتردا ده‌ركه‌وت،كاریگه‌ر بوو به‌هه‌ریه‌كه له جۆن ستیوارت میل و تۆماس كارلیل و ڕۆمانسیه‌تی ئه‌ڵمانی و هه‌مان ده‌رئه‌نجامه باشه‌كانی ده‌سكه‌وت كه سمیپ وه‌ده‌ستیخستبوو ده‌رباره‌ی تاكگه‌رایی،له كتێبه‌كه‌یدا كه له ساڵی 1847 له‌چاپدرا به‌ناونیشانی((توخمه‌كانی تاكگه‌رایی)).
• ڕۆڵی تاك له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ركه‌وتوودا
له‌و ڕاستیه مێژویانه‌ی سه‌ره‌وه و له بیرباوه‌ڕی ئه‌و كۆمه‌ڵه بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانه‌ی ڕۆژئاواوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه بیرۆكه‌ی تاكگه‌رایی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و هه‌مووشیان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ی كه تاكی مرۆڤ ڕۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو و خۆشگوزه‌ران و هوشیار،تاك ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی و میحوه‌ری هه‌یه له هه‌موو پلان و بیرۆكه مرۆڤایه‌تیه‌كاندا،ده‌ستور و یاساكان هه‌موانیان زۆر به‌گرنگیه‌وه باسیان له تاك و ڕۆڵی تاك كردوه و هه‌میشه به‌شێك و ڕووبه‌ڕێكی فراوانیان ته‌رخانكردوه بۆ ئازادی و یه‌كسانی بوون و كه‌سایه‌تی و ماف و ڕێزگرتن له تاكه‌كان،چونكه زۆرباش یاسادانه‌ران ئه‌و ڕاستیه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه كه به‌بێ فه‌راهه‌مكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو بۆ بونیاتی تاكێكی ئازاد و سه‌ربه‌ست له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ناتوانرێت كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ركه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندوو پێكه‌وه بنرێت،تاك بنچینه و دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كانه،تاك سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و فه‌لسه‌فه‌ی ژیاندۆستی و خۆشگوزه‌رانیه،تاكگه‌رایی بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تاك به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز ڕۆڵی سروشتی خۆی ببینێت له پێشخستن و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا،هیچ كات كۆمه‌ڵگا ناتوانێت ببێته كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو ئازادیخواز به‌بێ بوونی بیرۆكه و ئاماده‌گی تاكی ئازادیخواز و سه‌ربه‌ست ،جا هه‌ركات تاكه‌كان ئازادبوون له‌هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه و یه‌كسانیش بوون له‌به‌رده‌م د‌ستور و یاساكاندا ئه‌وا ده‌بنه تاكێكی داهێنه‌ر و به به‌خشش و ده‌توانن گه‌لێك ده‌سكه‌وت و كار و شاكاری مه‌زنی مرۆڤایه‌تیش بونیاتبنێن،چونكه به‌كۆی تاكه‌كان كۆمه‌ڵگاكان دروستبوون،بۆیه تاك پنتی سه‌ره‌كیه له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو و پڕ ڕه‌فاهدا له‌سایه‌ی سیسته‌م و حوكمڕانیه‌كی لیبڕاڵ و ده‌سه‌ڵات نه‌ویست و وه‌ك یه‌كیدا.
• بیرۆكه‌ی تاكگه‌رایی له‌كوردستاندا
بیرۆكه‌ی تاكگه‌رایی له‌كوردستاندا زۆر له‌مێژ نیه،چونكه بۆخۆی كوردستان داگیر و دابه‌شكراوبوه و هێنده‌ی سه‌رقاڵی مقاوه‌مه‌ت و شۆڕش بوه له‌بوون و مانی خۆی و مێژوو و جوگرافیا و شوناسه‌كه‌ی نیوهێنده كاتی نه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی لا بكاته‌وه به‌لای قوتابخانه یان سه‌نته‌ره لێكۆڵینه‌وه‌كاندا و توێژینه‌وه بكات ده‌رباره‌ی ئاینده و بیرۆكه‌و فه‌لسه‌فه سیاسیه‌كانی سه‌رده‌م،كورد تا ئێستاش خاوه‌ن قه‌واره و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆی نیه و ناتوانێت ئازادانه و سه‌ربه‌خۆییانه سیاسه‌ت و ئابوری و ئه‌منیه‌ت و باری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به‌ڕێوه‌ببات.جا هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێك ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن ده‌ستوری خۆی نه‌بێت ناتوانێت ببێته خاوه‌نی ئۆرگان و داموده‌زگا حكومیه‌كان و ناتوانێت ئازادانه‌ش بیربكاته‌وه و پلانیش دابڕێژێت،بۆیه بونی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مێكی حوكمڕانی به‌هێز مه‌رجی سه‌ره‌كیه بۆ بیركردنه‌وه و دامه‌زراندنی قوتابخانه و پێگه‌یاندنی تاكی ڕۆشنگه‌ر و ڕۆشنبیر و بیرمه‌ندی جیاواز به‌سه‌ر قوتابخانه جیاوازه فكریه جیهانیه‌كاندا،هه‌ربۆیه بیرۆكه‌ی تاكگه‌ڕایی چه‌نده له‌كه‌شێكی دیموكراسی و ئازادی‌دا دێته بون،هێنده‌ش زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی خۆماڵیش ڕۆڵیان ده‌بێت له‌وه‌ی كه چۆن تاك ڕێڕه و ڕێچكه‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه له بیركردنه‌وه له ئاینده‌ی.
تاكی كوردی له‌ماوه‌ی 28 ساڵی ته‌مه‌نی حوكمڕانی كوردیدا و له ئه‌نجامی جیاوازی و وزوڵم و زۆری و نادادپه‌روه‌ری و خۆسه‌پاندن و قۆرخكاری له‌ده‌سه‌ڵات و بردنی خێروبێری وڵات و برسیكردنی تاك و كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن حیزب و سه‌ركرده سیاسی و بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانه‌وه،تازه به‌تازه هه‌ستیان به‌و ڕاستیه كردوه كه چیدی نابێت تاكی كورد له‌ژێر سایه‌ی حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كاندا بمێنه‌وه و به‌شداری پیلان و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن،تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری هه‌رزوو دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991ی گه‌له‌كه‌مان و دوای قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ و په‌نجا به‌په‌نجای حوكمڕانی و دواتریش خۆسه‌پاندن و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی و نادادپه‌روه‌ری و زوڵم و زۆر و ته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و دیموكراسیه‌ت و یه‌كسانی،ساڵ به‌ساڵ گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه له حیزب و سه‌ركرده سیاسیه كۆن و نوێكانیش دووربكه‌ونه‌وه و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری نه‌كه‌ن و ده‌نگیان پێنه‌ده‌نه‌وه كه زۆر جار به‌قازانجی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ته‌واو ده‌بوو، چونكه ده‌نگه‌كانی ئه‌مانیان به‌ساخته و گزیكردن ده‌برد بۆ خۆیان.تاكی كورد له‌ماوه‌ی 28 ساڵی ڕابووردوودا گه‌لێك گۆڕانكاری فكری و ئایدیا به‌سه‌ریاندا هاتوه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه وه‌ك تاكێك باشتر ده‌توانن نماینده‌ی بیر و هزر و ئاینده و خواسته‌كانی خۆیان ببن وه‌ك له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ته‌سكی حیزبه‌كاندا قه‌تیس ببن.تاك چه‌نده دوور بێت له حیزبی سیاسی هێنده‌ش ئازادانه بیر ده‌كاته‌وه و ده‌توانێت ببێته تاكێكی به به‌خشش و داهێنه‌ر و سوودمه‌ند بۆ كۆمه‌ڵگا.
• چۆن و به چ میكانیزمێك تاكێكی ساغڵه‌م و ئازادی كوردی بونیاتبنێین ؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت كار و ژیانی سیاسی و حیزبایه‌تی له كوردستاندا ڕێكبخرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به پێی ده‌ستور و یاساكان حیزبی سیاسی دابمه‌زرێت دوور بێت له ئینتیمای نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌ب و میلیشیای چه‌كداری و ناوچه‌گه‌رێتی.حیزب له سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتیمان دابمه‌زرێت،حیزبی سیاسی نابێت ببێته جێگره‌وه‌ی داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانی وڵات و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت،به‌ڵكو هاوكار و پشتیوانی بێت. حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كان ده‌بێت له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاتدا بن نه‌ك له‌سه‌روو ئه‌وانه‌وه فه‌رمان بده‌ن.حیزب و حیزبایه‌تی ته‌سك بمێنێت به‌ڵام به تۆخكراوه‌ی نا،حیزب ته‌نها بۆ سه‌رمه‌شقكردن و ڕانما و ڕابه‌رایه‌تی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ڕۆڵببێنێت نه‌ك بچێته ته‌واوی جومگه‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگاوه. حیزبی سیاسی ده‌بێت ڕێز له ده‌ستور و یاسا و دادوه‌ر و بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و وه‌كیه‌كی و كاری پێكه‌وه‌یی بگرێت و ڕێز له‌ماف و ئازادیه‌كانی تاك و گروپ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا بگرێت.حیزب ده‌بێت كار بكات بۆ زیاتر هوشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا و ئینتیمای نه‌ته‌وه و نیشتیمانیان لا خۆشه‌ویست كات نه‌ك ئینتیمای حیزب و سه‌ركرده و بنه‌ماڵه‌كان،حیزب ده‌بێت ببێته فاكته‌ری كۆكه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی ڕاوبۆچونه جیاوازه‌كان نه‌ك شه‌قار شه‌قاركردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا. جا هه‌ركات حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كان توانیان ئه‌م كاره بكه‌ن،ئه‌وا به‌دڵنیایی بونیاتنانی تاكێكی ساغڵه‌م و هوشیار و ئازاد و دیموكراسخواز و خه‌مخۆری گه‌ل و نیشتیمان بونیاتده‌نرێت.
با تاكی كورد له‌هه‌ر چین و توێژێك بێت سه‌ر به‌هه‌ر حیزب و ڕێكخراوێكی پیشه‌یی و سه‌ندیكایی و مه‌ده‌نی بێت،به‌ڵام گه‌ر ئینتیمای بۆ تاكێتی خۆی له‌پێش هه‌موانه‌وه و دواتر بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستور و یاساكانه‌وه بوو ئه‌وا به‌دڵنیایی هیچ كات ڕێگه نادات زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت،ئه‌وكاتیش تاكێكی بوێر و خاوه‌ن ماف و به‌به‌خششی لێ‌دروست ده‌بێت،تاكێك كه بتوانێت پشت ببه‌ستێته سه‌ر توانا مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی خۆی،هه‌ست به هاوڵاتیبونی خۆی بكات له‌سایه‌ی یاسا‌و ده‌ستورێكی ڕێز لێگیراودا،تاكێك له‌سایه‌ی سیسته‌مێكی حوكمڕانی و سیاسی‌دا كه ڕێگه‌ی پێبدات ئازادانه بیر بكاته‌وه و ڕاوبۆچونی خۆی وخواست و ویسته‌كانی ده‌ربببڕێت ،تاكێك كه شكۆ و كه‌رامه‌ت و پیرۆزیه‌كانی پارێزراو بێت،ئه‌وا به‌دڵنیایی كۆمه‌ڵگایه‌كی هوشیار و ئازاد و پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتوشی لێوه به‌رهه‌م دێت.
به‌م شێوه‌یه و به‌م میكانیزمه‌ی كه ده‌بێت تاكه‌كان هاوكار و پشتیوان و هه‌م هاوبه‌شیش بن له ده‌ركردن و دانانی یاساكان و به‌شداریی جدیش بكه‌ن له ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ل خۆیدا،به ئازادانه ده‌نگ بدات و ڕێكخراوی مه‌دنی خۆی پێكه‌وه بنێت و خه‌باتیش بكات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانج و خواست و ویسته‌كانیان به ئازادانه،ئه‌وكات بنه‌ما و سیسته‌م و فه‌لسه‌فه‌ی بیری تاكگه‌رایی له‌هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگای كورده‌واریشدا سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌هێزیش ده‌بێت و به‌نارچاریش حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كانیش گوێ بۆ ڕاوبۆچون و هه‌ڵوێست و گوتار وكرداریان ده‌گرێت. جا پێكه‌وه‌نانی ئه‌م سیسته‌می تاكگه‌راییه له‌كوردستاندا ده‌بێت ڕێكخراو بێت و له‌لایه‌ن كه‌سانی نوخبه و ده‌سته‌بژێر و بیرمه‌ند و ڕۆشنگه‌ر و ڕۆشنبیره‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌ش بدرێن،هه‌ریه‌كه له جێگه و پێگه‌ی خۆیه‌وه،هیچ تاكێك نیه گرنگی نه‌بێت و هیچ تاكێكیش نیه ڕۆڵ و كاراكته‌ری به‌هێزی نه‌بێت،ئه‌گه‌ر ژینگه و ئاڕاسته‌ی گونجاو و راِست و دروستی خۆی بدۆزێته‌وه و بۆی فه‌راهه‌م بكرێت.
هه‌میشه ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ڕۆڵی گرنگیان ده‌بێت له‌و كار و پڕۆسه گرنگه‌دا،به‌ڵام زۆرجارانیش له‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌شدا به‌نیه‌تی پێشوه‌خته و به‌به‌رنامه بۆداڕێژاو حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له پێكه‌وه‌نانی داموده‌زگا نیشتیمانیه‌كان له سوپایه‌كی نیشتیمانی دوور له ئینتیمای حیزبی و سه‌ركرده،داموده‌زگای حكومڕانی له یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری.ڕێگرده‌بن له هوشیاربونه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا له‌ترسی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات وحومكڕانیه‌كانیان،بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و حیزب و بنه‌ماڵه‌كانیان. بۆیه زۆر باش ده‌زانن چه‌نده تاك هوشیاربێت و چاوكراوه بێت بۆ ئامانج و ئاینده و خواست و مافه‌كانی هێنده مه‌ترسی دروستده‌كات بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانیان،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه تائێستا و له‌ماوه‌ی 28 ساڵی ڕابووردوودا هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵنه‌نراوه به ئاڕاسته‌ی تاكگه‌رایی له‌كوردستاندا،به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ قۆرخكاری سیاسی و ئابوری و بازاڕ و هێز و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستی كار بوه،هه‌موو هه‌وڵیان بۆ نه‌كردنه‌وه و دانه‌مه‌زراندنی كارگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێن بوه ،هه‌موو هه‌وڵیان بۆ كردنی كۆمه‌ڵگا و تاكی كوردی به تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رخۆری بێ به‌رهه‌م و نه‌خوێنده‌وار و هه‌ژار و برسی بۆئه‌وه‌ی بۆ پارچه نانێك یان مووچه‌یه‌كی كه‌م ته‌نها پاشكه‌وته و دواكه‌وته‌ی حیزبه سیاسیه‌كان بن.
بۆیه ئیدی كاتی ئه‌وه هاتوه كه تاك هێز و پێزی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و ببێته پنتی داڕشتنی سیاسه‌ت و پلان و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی كوردی و خۆی نماینده‌ی خۆی بكات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌ویش به‌گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له تاك بازنه‌ییه‌وه بۆ فره بازنه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێكی سه‌ربه‌خۆ بتوانێت خۆی كاندید بكات و بشبێته نماینده‌ی ناوچه و كۆمه‌ڵگا و چین و تویژه‌كه‌ی خۆی دوور له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌تی حیزبی وه‌ك هه‌موو تاكێكی لیبَڕاڵی وڵاته ئه‌وروپی و ڕۆژئاواییه‌كان.
خۆشبه‌ختانه‌ش سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌وڵ و بیرۆكانه‌ی كه گرنگی تاك و تاكگه‌رایی پیشانده‌دات له‌ئێستای كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه و لانی كه‌م و له‌به‌ر ڕۆشنایی ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆتا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستاندا له 30ئه‌یلولی 2018دا ده‌ركه‌وت كه نزیكه‌ی له 60% جه‌ماوه‌ر به‌شداری پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیان نه‌كردوه و ئه‌مه‌ش به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی حیزب و سه‌ركرده سیاسیه كلاسیكی و نوێكان داده‌نرێت و زه‌نگێكی ئاگارداركردنه‌وه‌ش بوو بۆیان.كه‌چیدی تاكی كورد دواتان ناكه‌وێت و ده‌نگتان پێنادات ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی سیاسیه له‌كوردستاندا.جا به‌دڵنیایش ئه‌م ڕه‌وت و بیرۆكه و ئاڕاسته‌ی تازه‌گه‌ری و تاكگه‌راییه له‌لایه‌ن حیزب و سه‌ركرده ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه به‌دژی خۆیانی ده‌زانن و تا بۆشیان بكرێت ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه و پێشكه‌وتنیداو ململانێكه‌ش هه‌ر وا ئاسان نابێت،به‌ڵام گرنگ سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ستپێكردنێتی و به‌رده‌وامیشی ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئاستی سووربون و خه‌مخۆری و دڵَسۆزی تاكه‌كان بۆ ماف و خواست و ویست و ئاینده‌ی خۆیان و نه‌وه‌كانیشیان.چونكه هه‌ركات ئه‌م ئاڕاسته‌ی تاكگه‌راییه له‌كوردستاندا سه‌ركه‌وت ئه‌وكات ده‌توانین بڵێین كه كۆمه‌ڵگا و تاكی كوردیش له‌سایه‌ی حوكمڕانیه‌كی لیبڕاڵ و دیموكراسیدا گه‌شه‌و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی به‌خۆوه ده‌بینێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێش هه‌ڵده‌داته‌وه له‌مێژووی خه‌باتی خۆیداو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وا كاروانی خه‌باتی به‌جێماو له كاروانی خه‌باتی مرۆڤایه‌تی و دیموكراسی و پێشكه‌وتن و داهێنان به‌رۆكی كورد به‌تاك و كۆمه‌ڵگاوه به‌رنادات وله‌تونێله ڕه‌ش و تاریكه‌كانی ڕابووردوو و ئێستاش ده‌ربازمان نابێت.
سه‌رچاوه:
======
.1https://ar.wikipedia.org
.2https://www.noonpost.com
.3 https://weziwezi.com
.4 https://arz.wikipedia.org
نوسینی / نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08