سوود و زیانه‌كانی بنێشت بۆ ددان
هەمەرەنگ 08:44 PM - 2019-06-22.
سووده‌كانی advantages:
1_ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كلۆری ددان و پووك :
جوینی بنێشتی بێ شه‌كر (suger free) بۆ ماوه‌ی كه‌متر له 20 خوله‌ك.، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ددان تا راده‌یه‌ك له كلۆربوون ده‌پارێزێت، چونكه ده‌بێته هۆی زیاتر ده‌ردانی لكاو بۆ ناو ده‌م به‌مه‌ش ترشی ناو ده‌م ، كه‌م ده‌بێته‌وه هاوسه‌نگی درووست ده‌بێت، ناهێلێت به‌كتریا گه‌شه بكات و ببێته هۆی كلۆر بوون...
هه‌روه‌ها ده‌ردانی لكاو ده‌بێته هۆی زۆر بوونی كانزاكان وه‌ك كالیسیۆم و فۆسفه‌یت... به‌مه‌ش چینی ده‌ره‌وه‌ی ددان به‌هێزتر ده‌بێت به‌لام ئه‌گه‌ر بنێشته‌كه شه‌كری تێدابێت سوودی كه‌م ده‌بێت ره‌نگه كاره‌كه پێچه‌وانه ببێته‌وه
2_ ده‌بێته هۆی پاك بوونی ده‌م و ددان به‌لام هه‌رگیز جێگره‌وه نییه بۆ ددان شووشتن و داوی ددان جونكه بنێشت ناگاته هه‌موو كه‌لێن و گۆشه‌كانی ددان به‌لام به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ترشی، كلۆربوون كه‌م ده‌كاته‌وه و توێژالی ڕووی ددان پاك ده‌كاته‌وه
3_ كه‌م كردنه‌وه‌ی ووشكی ناو ده‌م و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناو ده‌م :
چونكه ده‌بێته هۆی زۆر ده‌ردانی لكاو به‌مه‌ش ووشكی ده‌م كه‌م ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامدا بۆنی ده‌م كه‌متر ده‌بێت بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه یان ده‌میان ووشكه به‌كاری بهێنن...
4_ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووشانی مینای ددان :
سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ ڕووشانی ددان بریتیه له زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه‌ی كه ترشی زۆریان تێدایه چونكه Ph ی لكاو كه‌متر ده‌بێت له 5.5 به‌مه‌ش ددان داده‌روشێ به‌لام بنێشتی بێ شه‌كر باره‌كه هاوسه‌نگ ده‌كات و ترشی كه‌م ده‌كاته‌وه، ددان له رووشان ده‌پارێزیت.
زیانه‌كانی بنێشت (جه‌وی)disadvantages :
زۆر به‌كارهێنانی بنێشت ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه:
1_كێشه بۆ هه‌ردوو جومگه‌ی شه‌ویلاك درووست ده‌كات : به‌كارهێنانی بنێشت به‌به‌رده‌وامی به‌تایبه‌ت به‌یه‌ك لاده‌م، ده‌بێته هۆی تێكچوون و كێشه درووست كردن بۆ جومگه‌كانی شه‌ویلگه... هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ژانه سه‌ر و ئازاری گوێیه‌كان و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كانی جوین.
2_ئه‌گه‌ر بنێشت شه‌كری تێدا بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كلۆربوونی ددان هه‌یه
3_كێشه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس درووست ده‌بێت:
زۆر به‌كار هێنانی بنێشت ده‌بێته هۆی هه‌وا دزه‌پێكردن و و ژانه سك و سكچوون.
چۆن بنێشت هه‌ڵ بژێرین وه چۆن به‌كار بهێنین:
_بۆ زۆربه‌ی خه‌لك باشترین بنێشت بنێشتی بێ شه‌كره كه زایلیتۆل تێدابێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌بێت...
ئه‌و شیرینیانه‌ی كه له ناو بنێشتی بێ شه‌كر هه‌یه
1_ زه‌یلیتۆل (xylitol) كه باشترینیانه...
2_سۆربیتۆڵ
3_ئه‌سپارته‌م...هتد
سووده گشتیه‌كان :
1_وا ده‌كات مێشك باشتر كار بكات و ووریا و به‌ئاگا بین
2_ قه‌له‌قی كه‌م ده‌كاته‌وه
3_كێشی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه چونكه ئارازووی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه...هتد
چۆن بنێشت هه‌ڵ بژێرین وه چۆن به‌كاری بهێنین:
بۆ زۆربه‌ی خه‌لك باشترین بنێشت بنێشتی بێ شه‌كره كه زایلیتۆل تێدابێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه...
ڕێنمای بۆ به‌كار هێنانی بنێشت
1_ بنێشته‌كه بێشه‌كر بێت ...زایلیتۆل تێدا بێت.
2_پێویسته بنێشتی بێ شه‌كر كه‌متر له 20 خوله‌ك به‌كار بهێت و به به‌هه‌موو لایه‌كی ده‌م بجوێندرێ.
3_وا باشتره كه‌مێك دوای خوارد ن به‌كار بهێندرێت.
4_ وا باشتره له خوار ته‌مه‌نی 7 ساڵ دایك و باوك دڵنیابن له منداڵاكه‌یان نه‌خوازه‌لا به هۆی قوتدانی بنێشته‌كه، تووشی كێشه بێت.
PUKmedia د. كۆچه‌ر كه‌ریم /ماسته‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م و ددان و چاندنی ددان
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19