riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نرخی هێلكه‌ی گران كرد

ئابوری 07:30 PM - 2019-06-22
.

.

به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌به‌رروبوونی كێڵكه‌ په‌له‌وه‌ڕییه‌ ناوخۆییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا هاوورده‌كردنی هێلكه‌ بۆ عیراق قه‌ده‌غه‌ بكات، ئه‌و بڕیاره‌ش نرخی هێلكه‌ی گران كرد.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ رزگار حه‌مه‌د خدر جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر داوای خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ڕییه‌ ناوخۆییه‌كان بڕیاری قه‌ده‌قه‌كردنی هاورده‌ی هێلكه‌ی ده‌ركرد، ئه‌و بڕیاره‌ش نرخی هێلكه‌ی گران كرد.

وتیشی: به‌بێ هیچ به‌دواداچونێك بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و پێویسته‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق باشتر به‌دواداچوونی زیاتری بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بكردایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق هاورده‌كردنی  150 مادده‌ی دیكه‌ی تێدایه‌، كه‌ پێده‌چێت له‌رۆژانی داهاتوودا نرخی هه‌ندێك خۆراكی دیكه‌ش وه‌ك نرخی هێلكه‌ گران ببێت.

جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی راشیگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هێلكه‌ ته‌نها له‌ هه‌رێمی كوردستان نیه‌و هه‌موو عیراقی گردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بێت بۆ ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌ وڵاتانی دراوسێوه‌ هاورده‌ ده‌كرێن، تا نرخیان به‌رزنه‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم له‌ رۆژی 19 ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامداوه‌و داوامان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق كردوه‌ كه‌ به‌دواداچوون بۆ به‌كاربردنی ئه‌و ماددانه‌ بكات كه‌ هاورده‌ ده‌كرێن، تا بڕی پێویست له‌و ماددانه‌ هاورده‌ بكرێن، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ زیان به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانیش نه‌گه‌یه‌نێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia له‌ئێستادا نرخی یه‌ك ته‌به‌ق هێلكه‌ نزیكه‌ی 6 هه‌زار دیناری تێپه‌ڕاندوه‌و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتیانی لێكه‌وته‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket