riklam

هه‌ولێر.. په‌یكه‌ری ئاشتی و ئازادی خانمانی كوردستان دانرا

ژنان‌ 06:06 PM - 2019-06-22
.

.

به‌ئاماده‌بوونی د. زیكرا عه‌لوه‌ش ئه‌مینداری به‌غداو نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و دینا زۆربا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی UN-Women له‌عیراق و تاهیر عه‌بدولڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تان UNWOMEN له‌ مه‌راسیمێكدا په‌رده‌ له‌سه‌رپه‌یكه‌ری ئاشتی و ئازادی خانمانی كوردستان لادرا.

ئه‌م په‌یكه‌ره‌ ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی 100 مه‌تری له‌ چوارڕیانی به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ئاشتی و ئازادی ژنانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رجه‌سته‌ ده‌كات  و گوزارشت له‌ هه‌موو كچان و ئافره‌تانی جیهان ده‌كات به‌  تایبه‌تی كوردستان، كه‌ هه‌میشه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین په‌یكه‌ره‌ له‌ كورستان كه‌ ناوی ئاشتی و ئازادی لێبنرێت. پێكهاته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ فایبه‌رگڵاس دروستكراوه‌، مادده‌یه‌كه‌ توانای خۆڕاگری  هه‌یه‌ بۆ كه‌شوهه‌وای گه‌رم و ساردو هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو. شێوه‌و جۆری كاره‌كه‌ به‌ ره‌نگی سپی رووپۆش كراوه‌، مانای پاكی و بێگه‌ردی ده‌گه‌یه‌نێت، بنكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ش هه‌مان ره‌نگ و شێوه‌و ماتریاڵی په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌خۆگرتووه‌. ئافره‌تێكی باڵا به‌رزو سه‌ربڵند ڕووی له‌ ئاسمان كردووه‌ سه‌یری هه‌ڵفڕینی كۆتره‌كه‌ ده‌كات، جلوبه‌رگێكی كوردانه‌ی پۆشیووه‌ قاچێكی رووی له‌ پێشه‌وه‌ی نیمچه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌. به‌ ده‌ستی ڕاستی كۆترێكی سپی له‌ناو له‌پی گرتووه‌، كۆتره‌ خه‌ریكه‌ له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات، جووڵه‌ی كۆتره‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، كۆتر له‌ هه‌موو ڕووكارێكی هونه‌ری گوزراشت له‌ ئاشتی و ئاشته‌وایی ده‌كات و به‌ ده‌سته‌كه‌ی تریشی گۆزه‌یه‌كی پڕ له‌ ئاوی هه‌ڵگرتووه‌، گوزارشت له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، ئافره‌ت هه‌رده‌م قوربانی كۆمه‌ڵگه‌ بووه‌و ئاوی ناو گۆزه‌كه‌ش هێمای به‌رده‌وامی ژیانی هه‌میشه‌یی مرۆڤبوونه‌ .

ئه‌م په‌یكه‌ره‌ رووه‌و رۆژهه‌ڵات  جێگیركراوه‌، به‌ واتای ئافره‌ت هه‌رده‌م به‌ره‌و ئاسۆ ده‌ڕوانێت. 


PUKmedia دلێر ئیبراهیم – هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket