riklam

ئەودەمانچەیەی ڤانکۆخ خۆی پێکوشت فرۆشرا

ئەدەب وهونەر 12:25 PM - 2019-06-22
.

.

ئەو دەمانچەیەی کاتی خۆی هونەرمەندی شێوەکاری هۆڵەندی و جیهانی" ڤێنست ڤانکۆخ" خۆی پێکوشت ،بە ١٦٢٥٠٠ یۆرۆ کەدەکاتە١٨٢٠٠٠ دۆلاری لەمەزادێکی ئاشکرا لەلایەن Paris Action  House Drouot فرۆشرا، هەرچەندە مەزەندەدەکرا کە لە ٦٠ هەزار یۆرۆ زیاتر نەکات بەڵام  پارەکە زۆر لەوە زیاتر بوو کە پێشبینی دەکرا.

لە ٢٧ ی تەموزی ساڵی ١٨٩٠ ئەو هونەرمەندە مەزنە لەکێڵگەیەکی گوندی " ئۆڤەرس سور"لە نزیک سنوری شاری پاریسی فەرەنسا ئەو دەمانچەیەی خستەسەر سکی وگوللەیەکی نابەخۆیەوەو خۆی کوشت ، پۆلیس ئەوکاتە دەمانچەکەی نەدۆزیەوەو شون بزربو، لەساڵی ١٩٦٥ واتە ٧٥ ساڵ دوای ئەوە جوتیارێژک لەو ناوچەیە دەمانچەکە لەژێر خاک دەدۆزێتەوەو ڕادەستی پۆلیسی دەکات، لەماوەی ئەو هەموو ساڵانەدا دیار نەبوو کەئایا ئەو دەمانچەیە خۆیەتی یان نا چونکە لەسەرمردنەکەی چەند سیناریۆیەک باسدەکران سەرەنجام لەساڵی ٢٠١٢ لەدوای شرۆڤەو پشکنین دەردەکەوێت ئەوە دەمانچەکەی ڤانکۆخە کە خۆی پێکوشتوە، بۆیە خرایە ناو مۆزەخانەی ڤان کۆخ لە ئەمستردام.

PUKmedia بورهان ئەمین/ ئەڵمانیا

سەرچاوە: Spiegel Online

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket