riklam

به‌ رواڵه‌ت باش، له‌ ناوه‌رۆكدا خراپ

بابەتی گۆڕاو 11:32 AM - 2019-06-22
.

.

به‌ رواڵه‌ت باش، له‌ ناوه‌رۆكدا خراپ

ـ قبوڵت نه‌بێ ئه‌و هه‌موو دره‌خته‌ نازداره‌ ببڕنه‌وه‌ بیكه‌ن به‌ كاغه‌ز
× بته‌وێ بیكه‌ن به‌ خه‌ڵوز بۆ گۆشت برژاندن.
***
ـ بڵێ ى گوناحه‌ هه‌ر كوڕى مه‌سئوله‌كان پۆستى باڵا وه‌ربگرن
× به‌ڵكو هه‌قه‌ برازاكانیشیان عه‌ینى چانسیان هه‌بێ.
***
ـ پێت خۆش نه‌بێ سعودیه‌ و ئیمارات له‌ ئێران بده‌ن
× چونكه‌ قه‌ناعه‌تت وابێ ئه‌مریكا و ئیسرائیل باشترن.
***
ـ رۆژى جومعه‌ بڵێ هه‌سته‌ با بچین بۆ ماڵى باوكت
× له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاقه‌تى نى یه‌ هیچ لێ بنێت.
***
ـ به‌هه‌موو نه‌وعێ لوتف بنوێنێ و بیه‌وێت ببێ به‌ ره‌فیقت
× بۆ ئه‌وه‌ى ته‌عاروف له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌تدا بكات.
***
ـ رۆژ تا ئێواره‌ بۆ كه‌ركوك بلاوێنێته‌وه‌
× بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌ یه‌كێتى بكات به‌ دوژمن.
***
ـ قه‌ناعه‌تت پێ بكات كه‌ پێویستت به‌ فه‌حسى پڕۆستاته‌
× له‌ دڵى خۆیدا به‌ عالت ئه‌زانێ.
***
ـ نه‌قڵت بكاته‌ لاى خۆى بڵێ ئیمكانیاتت زۆر باشه‌
× كاتێك ته‌ماشاى قاچ و قولت ئه‌كات.
***
ـ پێنج فه‌رزه‌ له‌سه‌ر به‌رماڵ بێ
× بۆ دوعاكردن له‌ تۆ.
***
ـ داوا بكات گونده‌كه‌مان چۆڵ نه‌كه‌ین
× بۆ ئه‌وه‌ى بوێرێت شه‌و له‌ ڤێلاكه‌یدا بمێنێته‌وه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket