riklam

ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی "ڤانكۆخ" خۆی پێ كوشت فرۆشرا

هەمەرەنگ 03:02 PM - 2019-06-21
.

.

ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی كاتی خۆی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری هۆڵه‌ندی و جیهانی" ڤێنست ڤانكۆخ" خۆی پێكوشت ،به‌ 162500 یۆرۆ كه‌ده‌كاته‌ 182000 دۆلاری له‌مه‌زادێكی ئاشكرا له‌لایه‌ن Paris Action House Drouot فرۆشرا، هه‌رچه‌نده‌ مه‌زه‌نده‌ده‌كرا كه‌ له‌ 60 هه‌زار یۆرۆ زیاتر نه‌كات، به‌ڵام  پاره‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بوو كه‌ پێشبینی ده‌كرا.

له‌ 27 ی ته‌مموزی ساڵی 1890 ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ مه‌زنه‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی گوندی " ئۆڤه‌رس سور"له‌ نزیك سنووری شاری پاریسی فه‌ره‌نسا ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی خسته‌سه‌ر سكی وگولله‌یه‌كی نابه‌خۆیه‌وه‌و خۆی كوشت.

 پۆلیس ئه‌وكاته‌ ده‌مانچه‌كه‌ی نه‌دۆزیه‌وه‌و شوێن بزر بوو، له‌ساڵی 1965 واته‌ 75 ساڵ دوای ئه‌وه‌ جوتیارێك له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌مانچه‌كه‌ له‌ژێر خاك ده‌دۆزێته‌وه‌و ڕاده‌ستی پۆلیسی ده‌كات، له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌دا دیار نه‌بوو كه‌ئایا ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ خۆیه‌تی یان نا چونكه‌ له‌سه‌رمردنه‌كه‌ی چه‌ند سیناریۆیه‌ك باس ده‌كران، سه‌ره‌نجام له‌ساڵی 2012 له‌دوای شرۆڤه‌و پشكنین ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ ده‌مانچه‌كه‌ی ڤانكۆخه‌ كه‌ خۆی پێكوشتووه‌، بۆیه‌ خرایه‌ ناو مۆزه‌خانه‌ی ڤان كۆخ له‌ ئه‌مستردام.

سه‌رچاوه‌: Spiegel Online

PUKmedia  بورهان ئه‌مین، ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket