riklam

شاناز برایم ئەحمەد پەیامێک ئاڕاستەی حزبەکان دەکات

ی.ن.ک‌‌ 12:01 AM - 2019-06-21
.

.

ئەمڕۆ 20-6-2019 خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، بەشداریکرد لەرێورەسمی ناساندنی ستافی کوردستان و کردنەوەی نوێنەرایەتی رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدان مرۆیی لە سلێمانی، پەیامێکیشی ئاڕاستەی لایەکان کرد و رایگەیاند : هیوادارم هەموو حزبەکانی کۆتایی بەعینادی بەرامبەر یەکتربهێنن.


خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، لەو مەراسیمەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا باسی بەشێک لەئەزموونی کارکردن و خزمەتکردنی خۆیانی لەدەرەوەی ووڵات وەک ئەندام و نوێنەری یەکێتی لەدوای ڕاپەڕینەوە لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان کرد وتی:"قورسی کارکردن و کاری ڕێکخراوەی لەوڵاتانی دەرەوە باش دەزانین، لەساڵانی نەوەدەکاندا کۆڵان بەکۆڵان دەگەڕاین بۆئەوەی منداڵی کورد بەزیندووی بمێنێتەوە، هۆی سەرکەوتنیشمان یەکبوونمان بو، کە بەداخەوە دواتر تێکدرا، بۆیە ئەوەی کێشەی بۆ کوردی دەرەوەش دروستکردوە حزبەکانن، وێڕایی هەموو ناخۆشی و ئاستەنگەکان بۆکارکردنمان سەربەرزم توانیومە خزمەت بەمیللەتەکەم بکەم" و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ ڕێکخراوی چەپک خواست لەکارەکانیاندا.


هەر لەو وتەیەیدا، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، داوایکرد حکومەتی هەرێم بەرنامە و بەڵێنەکانی لەپێناو خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و بەگەڕخستنی توانای گەنجان بەبێ جیاوازی باشتر لەرابردوو جێبەجێ بکات و وتیشی:هیوادارم هەموو حزبەکانی کۆتایی بەعینادی بەرامبەر یەکتربهێنن، چونکە دەوڵەت و حکومەت و حزبیش بەناکۆکی و رکابەرایەتی نابرێت بەڕێوە. 


لەوتەیەکیدا، سکرتێری رێکخراوەکە لەگەڵ ئاماژەدان بەچالاکییەکانیان بۆ خزمەتکردنی رەوەندی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا و دەرەوە، ئامانجی کارکردن و ئەو پرۆژانەشی باسکرد کە دەیانەوێت لەداهاتوودا کاری لەسەر لەکوردستان بکەن.


PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket