گه‌لانی عێراق و باڵنده‌ی به‌تریق ......!!
بیروڕا 01:19 PM - 2019-06-20.
له‌م رۆژانه وتارخوێنه‌كی شیعه باسی نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لانی عێراقی ده‌كرد، له‌میانه‌ی وته‌كانی چه‌ند جارێك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م عێراقه نه خێری له‌خۆ دیوه نه وا زوش خێر له‌خۆی ده‌بینێ، هۆكاره‌كانیشی بۆ بوونی مه‌زهه‌ب گه‌رایی و ده‌سته و بنه‌مای تائیفی گه‌ڕانده‌وه، راشیگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته ئه‌وه‌نده قوڵبۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌كه بینا قاقای هه‌موو تاكه‌كانی گرتۆته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه چ له رابردوو چ له ئێستادا هه‌ڵوێسته‌كان تفت و تاڵ و زۆر به سوێ بن به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، ده‌ستیش بگرن به ئه‌جێندای تایبه‌تی نه‌ك گشتی ، وه‌ك گه‌واهیش بۆ ئه‌و راستیه، سونه‌كان لایان ئاشكرا بوو كه سه‌دام حسین دیكتاتۆره و دڕه‌نده‌یه‌كی ده‌ست سوره به خوێن، كه‌چی له دژی شیعه‌كان هه‌ر خۆشیان ده‌ویست، ئێستا شیعه‌كان سوڕ ده‌زانن زۆربه‌ی ئه‌و به‌رپرس و ده‌ست رۆیشتوانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز گه‌نده‌ڵ و شیاو نین بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی عێراق، كه‌چی له پشتیانه‌وه‌ن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌ن، تاوه‌كو جارێكی‌تر ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌وێته‌وه ده‌ست سوننه ، ئه‌وه‌شی وت كوردیش باش ده‌زانن هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانیان شایسته ئه‌و پێگه و ده‌سه‌ڵاته نین كه‌چی له دژی عه‌ره‌ب پشتگیریان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیانن، له‌و باره‌یه‌وه گه‌لی عێراقی به باڵنده‌ی به‌تریق وه‌سفكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌تریق به باڵنده ناو ده‌برێت كه‌چی نافڕێت، له كیشوه‌ری به‌ستوی باكور ده‌ژیت هیچ په‌ڕو باڵ و پڕیشكی نیه، ده‌چێته ناو ئاو و زه‌ریاكان ده‌بنه خۆراكی نه‌هه‌نگ و قرشه‌كان، ده‌چنه سه‌ر به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌كان ورچه‌كان ده‌یان خۆن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه به‌رده‌وام كورته باڵه‌كانیان له شێوه‌ی چه‌پڵه لێك ده‌ده‌ن و به له‌نجه و لاره‌وه ده‌ڕۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌بایان دیتبێ و نه‌باران، له درێژه‌ی وته‌كانی وتی گه‌لانی عێراق ته‌واو وه‌كو به‌تریق وان، له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئێش و ئازاره‌وه ده‌ژین، كه‌چی هه‌ر چه‌پڵه لێده‌ده‌ن و هه‌ڵده‌په‌ڕن، بێ ئاگان له‌وه‌ی له‌م ده‌ڤه‌ره چی ده‌گوزه‌رێت و سه‌ودا به كێ ده‌كرێت، تا ئێره وته‌ی ئه‌و وتارخوێنه شیعه‌یه بوو ، له راستیدا ئه‌و پیاوه له‌كونی كاركی داوه و هه‌موو وته‌كان ته‌نانه‌ت شوبهاندنه‌كه‌شی ته‌واو راستن، ئه‌وه عێراقه خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌یه كه‌چی كاره‌با به ته‌واوی نیه، ئاوی خواردنه‌وه به‌حاڵ به‌چنك ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌شبێـت مه‌رجی ته‌ندروستی تێدانیه، په‌روه‌رده به ده‌م هه‌زار ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی یونسیف نزیكه‌ی (7) ملیۆن نه‌خوێنده‌وار هه‌یه، كه‌رتی ته‌ندورستی به‌ته‌واویه‌ت په‌كی كه‌وتوه ، كه‌س له كه‌س ئه‌مین نیه، وڵاتێكه بۆته چه‌نگلستان هه‌ندێك ئامار ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن (70) ملیۆن پارچه چه‌كی تێدا هه‌یه، ماوه‌یه‌كه بێجگه له مرۆڤه‌كان، هه‌موو شتێك بۆته قوربانی ململانێكان، ئه‌وه نیه رۆژانه ده‌یان و سه‌دان دۆنم زه‌وی جوتیاران ده‌سوتێنرێت هه‌موشی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ، ئه‌وه‌یان هی فلانه ده‌بێـ بسوتێت ئه‌وه‌یتریش له تۆڵه‌یدا ده‌سوتێنرێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا عێراق خۆشی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كی ئاوه مه‌زادی پێوه ده‌كرێـت ، سه‌روه‌ریه نه‌ماوه، سامانه ته‌خشان په‌خشان ده‌كرێت، كاڵای هه‌موو وڵاتان به‌خراپ و چاكه‌وه تێیدا ساغ ده‌بێـته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌نێو ئه‌و هه‌موو زه‌وی و ئاوه شیرینه خۆی هه‌نارده‌ی كاڵای بكردابایه، به‌وانه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه، مادده‌ی هۆشبه‌ریشی هاتۆته سه‌ر، به‌تایبه‌ت له‌به‌غدادی پایته‌خت، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك (6%) دانیشتوانه‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنن، له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه ئه‌وه به‌ده‌ست كه‌وتوه له‌نێو ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش به‌كار ده‌هێنرێت، سه‌باری هه‌موو ئه‌و عه‌یب و ئه‌دگاره نه‌خوازراوانه، هێشتا سونه هه‌ر سونه‌یه و شیعه‌ش هه‌ر شیعه‌یه و ئه‌وه كوردیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناحه‌قی زۆر له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌رامبه‌ری كراوه هه‌ر كورده، هه‌موشیان هه‌ر چه‌پڵه بۆ سه‌ركرده‌كانیان لێده‌ده‌ن، بی َئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و شێوه چه‌پڵه لێدانه لێك دووركه‌وتنه‌وه تۆخترده‌كاته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌تری به دواوه دادێت، بۆیه باشتر وایه واز له كۆپیكردنه‌وه‌ی باڵنده‌ی به‌تریق بهێنن، ئیشتهای داهاتویه‌كی باشتر بۆ ئه‌م عێراقه خێر له‌خۆ نه‌دیوه بكه‌ن، بوار بده‌ن هه‌موان ئازاد بن، له نێو فه‌زای ئازادی‌دا وڵات به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببه‌ن.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18