riklam

منیش لە تونس بووم

بیروڕا 12:48 PM - 2019-06-20
.

.

شوان داودی

تونس وڵاتێکی عەرەبیە دەکەوێتە باکوری کیشوەری ئەفریقا،لەباکورو ڕۆژهەڵاتەوە دەکەوێتە سەر دەریای سپی ناوەراست و لە باشوری رۆژهەڵاتیەوە وڵاتی لیبیا و لە رۆژئاواوە وڵاتی جەزائیر  دراوسێین، روپێوی وڵاتەکە 163,616کم دوجاره ،بە بەپێی دوا ئاماری گشتی کەلە 2014 ئەنجام دراوە رێژەی دانشتوانکەی نزیکەی 11ملیون کەسە و شاری تونس پایتەختی وڵاتەکەیە، تونس وەک و ڵات 65ملیون دار زەیتونی لێییە سەوز دەکاتەوە هەربۆیە بە وڵاتی سەوز ناسراوە. لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی رۆمادا بە عەمباری ئیمپراتۆریەت ناودەبرا، یەکەم وڵات بوو کە بڵاچەی بەهاری عەرەبی لێ کەوتەوە تاقە وڵاتیش بوو کە زوو توانی سەقامگیری بگەڕێنێتەوە ، وڵاتێکی هەژارن بەڵام گەلێکی خوێنەوارن ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی  بورقێبە کە بایەخی زۆری بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردە دا لەژێر دروشمی ئەوەی گەلێکی نەخوێنەوار زۆر مەترسیدارترە لە سەدان دوژمنی دەرەکی، جگە لە دیناری تونسی مامەڵە بەهیچ دراوێکی تر ناکەن و لە بانک نەبێت لە هیچ شوێنێکدا گۆڕینەوەی دراو  ناکرێ و قەدەغەیە ، بە بەراورد لە گەڵ سەردەمی پێش شۆرش بەپێی رای هاوڵاتیان دۆخی ئێستای داراییان 3جار گرانترە، داهاتی تاک لەو وڵاتە ڕۆژانە بە 5دۆلار لەساڵێکدا 2000دۆلار دەکاتە بەرامبەر 6000 دیناری تونسی دەخەمڵێنرێت ، 100دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر نزیکەی 300 دیناری تونسیە .

رۆژانی 14-11ی حوزەیران 30هەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان لەو وڵاتە بە بەشداری 172سەندیکا لە 140وڵاتەوە گرێدرا کە بۆ یەکەم جارە ئەو کۆنگرەیە لە وڵاتێکی عەرەبی و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبەسترێت .

لە عێراق هەردوو سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق و کوردستان بە دوو وەفدی جیا بەشدار بوون ، هەردوو سەندیکا ئەندامی فیدراسیۆنن ، سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان پێش سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق ئەندامێتی فیدراسیۆنی بە دەستهێناوە و لە کۆنگرەکانی پێشودا دەتوانم بڵێم تا کۆنگرەی 28 کە لە دبلن پایتەختەتی ئێرلەندا گرێ درا سەندیکای کوردی سەنگی خۆی هەبوو چی بە ژمارەی ئەندامانی وەفد و چی  بەشداریکردنیان لە چالاکیەکان و لیژنەکانی کۆنگرە کاریگەری دیار و بەرچاویان هەبوو بە پێچەوانەوە بە بەراورد لە گەڵ وەفدی عێراق لەم کۆنگرەیە وەفدی سەندیکای کوردستان وەفدێکی بچوک و کەم جوڵە بوو تەنها لە 3 کەس پێکهاتبوو نەقیب و جێگری نەقیب و بەرپرسی لیژنەی داکۆکی ..لە کاتێکدا وەفدی عێراق 19کەس بوون، پێکهاتبوون لە ستافی ئەنجومەنی سەندیکا و ژمارەیە شارەزاو ئەکادیمی و بەشێک لە بەرپرسی لقەکانی سەندیکا لەشارەکانی عێراقی تێدابوو ، بەو پەری ئامادە باشی و بە بەرنامەیەکی تۆکمەوە بەشدار بوون.

من کە پێشتر 4 ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی یەکێتی رۆزنامەنوسانی کوردستان بوومە و 4س اڵ  ئەندامی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان و 4ساڵیش جێگری نەقیبی ئەو سەندیکایە بوومە ، بەڵام لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراقەوە بانگهێشت کرابووم و ئەندامی وەفدەکەی عێراق بووم ، لەخولی 3ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاتێک کە ئەندام و بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری و ڕاگەیاندن بووم سەرکەوتوو بووم لە هەموارکردنەوەی یاسای سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق و پێداچوونەوەی یاسای مافی رۆژنامەنوسان کەلەو بارەیەوە راپۆرتێکم ئامادە کردبوو لە 7پەرلەمانی عەرەبیدا پلەی یەکەمی بە دەستهێنا وپشتوانی تەواوی هاوپیشە ڕۆژنامەنوسەکانم بووم... وەکو رێزگرتنی کارەکانم سەندیکای عێراق بۆ هەموو بۆنەکەناییان بانگهێشتم دەکەن و بۆ زۆر لەپرسەکان راوێژم پێ دەکەن و گوێم لێ دەگرن بە پێچەوانەی سەندیکاکەی خۆم کە 12ساڵ لەتەمەنم پێ بەخشیوە و خزمەتی زۆرم کردوە کاتێک لەسەر ئەدای سەندیکایی رەخنەم هەبوو دەستم لە کار کێشایەوە لەبری قبوڵ کردن یان نەکردنی دەست لە کار کێشانەوەکەم ،بریاری دەرکردنیان دام..

عەرەبەکان بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بۆ کۆنگرەکە بەرنامەیان هەبوو ..نەقیبی سەندیکای عێراق کە لەهەمان کاتدا  سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی عەرەبیشە هەڵسوڕاوێکی ئەکتیفە و خزمەتی زۆری بە ڕۆژنامەنوسان کردوە و سەندیکای عێراقشی کردۆتە ژمارەیەکی گەورە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق حسابی بۆ دەکرێت ،توانیان بە دەسکەوتی گەورە لەو کۆنگرەیە دەرچن ، لەوانە بردنەوەی سەرۆکایەتی فیدراسیۆن بۆ یونس موجاهد کە خەڵکی مەغریبە یەکەم جارە عەرەبێک ئەو پۆستە بباتەوە و دەستە بەرکردنی 3ئەندام لە ئەنجومەنی فیدراسیۆن بۆ هەر یەک لە عێراق و فەلەستین و ئیماراتی عەرەبی.

ئەوەی مایەی نیگەرانیم بوو ئەو پاشەکشە گەورەیەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستانە لە ناوخۆی کوردستان و دەروەش ئەمەش بۆ کۆمەڵێ هۆکار دەگەرێتەوە و لەسەروی هەمویانەوە خۆدزینەوەیە لە بەستنی کۆنگرە کە 5ساڵ بەسەر ئیستحقاقی یاسایی بەستنی کۆنگرە تێپەڕیوە ، دووەم گۆرینی ئاراستەی کارەکانی سەندیکاکەیە لە سەندیکایەیکی پیشەیی وە بۆ سەندیکایەیکی سیاسی، بۆیە بەپیوستی دەزانم ڕۆژنامەنوسانی کوردستان جەخت لەسەر بەستنی کۆنگرەی سەندیکاکەیان بکەنەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر گیان بەریدا بکرێت و بکرێتەوە ماڵی گەورەی ڕۆژنامەنوسان و لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان حسابی بۆ بکرێت بخرێتەوە سەر سکەی پیشەیی خۆی و كار بۆ ئەوە بکەین مافە یاساییەکانی رۆژنامەنوسانی کوردستان هاوتا بکەین بەمافەکانی ڕۆژنامەنوسان لە عێراقدا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket