كه‌نداو.. روفاتی كوێتییه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه
جینۆساید 12:01 PM - 2019-06-20.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی روفاته‌كان، هیوا ده‌داته خێزانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌جه‌نگی كه‌نداو 1990-1991 دا بێسه‌روشوێن بوون.
زیاتر له 28 ساڵ له‌پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی كه‌ندا 1990-1991، خێزانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌عیراق و كوێت بێسه‌روشوێن بوون هه‌تا ئێستاش چاره‌نووس و ڕێوشوێنی كه‌سه نزیكه‌كانیان نازانن.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی روفاتی چه‌ند كه‌سێك له‌ناوچه‌ی موسه‌ننا/ سه‌ماوه، له‌باشوری عیراق، كه‌وا ده‌زانرا له‌میانی ناكۆكیدا له‌ناوچووبن به وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك هیوا به‌خش بوو.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و روفاتانه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوێت كه‌سی سڤیل و دیلی جه‌نگیان تێدا بێت، كه له دوو شوێنی جیاجیادا به‌خاكسپێدراون.
له‌ئه‌نجامی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان له نێوان هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی عێراق و كوێت، هه‌روه‌ها پسپۆرانی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور (ICRC)، كه‌له چوارچێوه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی سێلایه‌نه ئه‌نجامدرابوون. ته‌واوی روفاته‌كان سه‌رهه‌ڵدرانه‌وه‌و گوازرانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی دادی له‌به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی شیكاری ترشه ناوكیه‌كان (DNA) و دواتر به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ ترشی ناوكی خێزانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا بێسه‌رو شوێن بوون.
شیكاری پزیشكی دادی چاره‌نوسی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه دیاری ده‌كات كه سه‌ریان هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و زانیاری له‌باره‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌یانه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
دۆزینه‌وه‌ی روفاته‌كان هه‌وڵه بێوچانه‌كانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی كوێت و عیراقه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له كوێت و له‌عیراق، هه‌روه‌ها هه‌وڵه هاوبه‌ش و به‌رده‌وامه‌كان له‌میانی كۆبوونه‌وه و شیكاریكردنی زانیاریه‌كان، ده‌ستنیشانكردانی شایه‌تحاڵی و نوێ و وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرد بۆ ڕێنوێنی كردنی تیمه مه‌یدانیه‌كان. به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه ناسینه‌وه‌ی ئه‌م روفاتانه یارمه‌تیده‌ربێت بۆ كۆتایی هێنان به چاوه‌ڕوانی خێزان و خزمی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه له میانی ئه‌و جه‌نگه دا بێسه‌روشوێن بوون و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه بداته‌وه له‌باره‌ی به‌سه‌رهاتی ئه‌و كه‌سانه.
لیژنه هاوبه‌شه سێ لایه‌نه‌كه و لقه ته‌كنیكیه‌كه‌ی كه‌له ساڵی 1991-1994 به‌تایبه‌تی هاوكاربووه له دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌ی له جه‌نگی 1990-1991 دا بێسه‌روشوێن بوون.
ئه‌و لیژنه‌یه به ڕێبه‌ری كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور كاره‌كانی ئه‌نجامداوه‌و پێكهاتووه له نوێنه‌ره‌كانی كۆماری عێراق، ده‌وڵه‌تی كوێت، شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه، وێلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، شانشینی یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها كۆماری فه‌ڕه‌نسا.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق یونامی (UNAMI) دواتر له 2013 وه‌ك چاو‌دێر له لیژنه‌كه‌دا به‌شداریكرد.
ئه‌م میكانیزمه پشتگیری ته‌كنیكی پێشكه‌شده‌كات، كه پزیشكی دادی و شیكاری وێنه‌ی مانگی ده‌ستكردیش له‌خۆده‌گرێت.
روفاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هاونیشتمانیه كوێتیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی 2005 دا دۆزراونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا دوایین روفاتی كه‌سانی عێراقی له 2011 دا دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌ندامانی لیژنه سێلایه‌نه‌كه به‌رده‌وام و بێ ووچان كارده‌كه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووس و ڕێوشوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ردوو وڵات به‌هۆی جه‌نگی 1990-1991 ه‌وه تاوه‌كو ئێستا بێسه‌رو شوێنن.
PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18