riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی له‌ئه‌ڵمانیا لیوا مه‌ریوان- یان به‌سه‌ركرده‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:16 AM - 2019-06-20
.

.

ڕۆژی 19-6-2019 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ئه‌ڵمانیا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی  Uniklinik Köln سه‌ردانی لیوا ڕوكن"مه‌ریوان محه‌مه‌د ئه‌مین" فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دوویان كرد كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ ئه‌ڵمانیاو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌وتووه‌.

له‌دیدارێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك كادیرو پێشمه‌رگه‌ی دێرینی سنوری ڕێكخستنه‌كانی كه‌رتی كۆڵن ئاماده‌بون " دكتۆر حوسێن" به‌ناوی هه‌ڤاڵانی كه‌رته‌كه‌وه‌ هیوای به‌په‌له‌ چاكبونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ خواست كه‌له‌شه‌ڕی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا ڕۆڵی ئازایانه‌و جوامێرانه‌ی بینیوه‌و یه‌كێكه‌ له‌ تێكۆشه‌ره‌ دیاره‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هه‌ڤاڵانی وه‌فده‌كه‌ش ئاماده‌یی خۆیان و ته‌واوی رێكخستنه‌كانیان نیشاندا بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكاری وپێداویستیه‌ك.

له‌به‌رامبه‌ریشدا لیوا مه‌ریوان سوپاسی كۆمیته‌و هه‌ڤاڵانی رێكخستنی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ ئه‌ركی كوردایه‌تی وخزمه‌ت به‌ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ئه‌ڵمانیا.


PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket