riklam

توێژینه‌وه‌ی خوێندكارێكی كورد به‌باشترین هه‌ڵبژێردرا

تاراوگە‌‌ 07:44 PM - 2019-06-19
.

.

توێژینه‌وه‌ی خوێندكارێكی كورد به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.

''پێشه‌نگ نه‌وشیروان حمه‌كریم'' خوێندكاری ماسته‌ر له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌شی ئه‌ندازیاری ژینگه‌توانی به‌پله‌ی 'نایاب' قۆناغی ماسته‌ر ته‌واو بكات. توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكرا.
 توێژینه‌وه‌كه‌باس له‌هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می چاره‌سه‌ری خۆل و خاشاكی شاری سلێمانی ده‌كات و پێشنیاری ئه‌زمون و ته‌كنه‌لۆژیای وڵاتی ئه‌ڵمانیا و پۆڵۆنیا ده‌كات. توێژه‌ر خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌ئه‌ڵمانیا و پۆڵۆنیا و كوردستان كاری له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌و نه‌خشه‌رِێگایه‌كی تایبه‌تی ئاماده‌كردووه‌.

وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆڵۆنیا، جێی شانازیه‌ كه‌ قوتابیه‌كورده‌كانمان بوون به‌ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه‌له‌زانكۆكانی پۆڵۆنیادا و پیشانی ده‌ده‌ن كه‌قوتابی كورد چه‌نده‌به‌توانا و زانستدۆسته‌.

هه‌روه‌ها زیاد ره‌ئووف له‌نزیكه‌وه‌چاوی به‌ پێشه‌نگ نه‌وشیروان كه‌وت و ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی خۆی ئارِاسته‌كردو هیوای داهاتوویه‌كی گه‌شی بۆ خواست له‌خزمه‌تكردنی كوردستاندا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتر و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاتی پۆڵۆنیا له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خۆڵ و خاشاكدا، زیاد رِه‌ئووف ئاماده‌یی خۆی رِاگه‌یاند بۆ هه‌موو یارمه‌تیه‌كی لۆجیستی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ زانستیه‌ ژینگه‌ییه‌كانی نێوان پۆڵۆنیا و كوردستان.

لای خۆیه‌وه‌ پێشه‌نگ نه‌وشیروان ده‌ستخۆشی له‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆڵۆنیا و خودی زیاد رِه‌ئووف كرد له‌مه‌ر پێشكه‌شكردنی ه‌ه‌موو جۆره‌هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانیه‌ك به‌تایبه‌تی له‌پێناساندنی كۆمه‌ڵێك ده‌زگای ژینگه‌یی پۆڵۆنی و هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه‌له‌داهاتوودا له‌رِێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌هه‌یه‌تی بتوانێت كێشه‌ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات. 


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket