riklam

ترەمپ كوردێك دەكاتە باڵیۆزی وڵاتەكەی لەبولگاریا

ژنان‌ 05:14 PM - 2019-06-19
.

.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كوردێك دەكاتە باڵیۆزی وڵاتەكەی لە بولگاریا، پێشتریش چەندین پۆستی دپلۆماسی پێسپێردراوە.

كۆشكی سپی ئەمریكا بڵاویكردەوە هێرۆ قادر محەمەد ئەمین مستەفا كە لەژمارەیەك وڵات لەحكومەت یەك لەدوای یەكەكانی وڵاتەكەیاندا پۆستی دپلۆماسی هەبوو وەك باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەپرتوگال دیاریكراوە.

هێرۆ ساڵی 1973 لە شاری هەولێر لەدایكبووە و پاش سێ ساڵ لەگەڵ خێزانەكەی چوونەتە ئەمریكا، بڕوانامەی باكالۆریۆسی لە زانكۆی جۆرج واشنتن و ماستەری لە زانكۆی پرینستۆن بەدەستهێناوە و دەتوانێت بە نۆ زمان قسە بكات لەنێویشیاندا كوردی، ئینگلیزی، روسی، هندی، عەرەبی و فارسی.

پێشتریش چەندین چەندین پۆستی دپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەدا وەرگرتووەو راوێژكاری جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكاش بووە بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket