به‌شی شه‌شه‌می شه‌وانی حلمییه
بیروڕا 01:50 PM - 2019-06-19.
جارانی تریش وتومانه ناكۆكی له كوردستان كه‌م نییه تا ناكۆكی له‌سه‌ر ماجه‌رای میسر له نێوان عه‌سكه‌ر و ئیخوان، سیسی و مورسیشی بێته‌سه‌ر. به پێچه‌وانه‌وه به‌سه‌رهاته‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له به‌هاری عه‌ره‌بییان تا شكستی ئه‌زموونی سیاسی‌یان ده‌شێ نموونه بن بۆ لێكۆڵینه‌وه و لێوه‌فێربوون، ئه‌گینا ئه‌وی به كوردی له‌سه‌ر (دایكی دونیا) ده‌گوزه‌رێ هه‌ر خۆمان پێی ده‌زانین و ده‌یخوێنینه‌وه، نه سیسی و عه‌سكه‌ر و عه‌لمانی ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بزه به مردنی مورسی بمانگرێ و نه برایانی ئه‌وێش دوعای خێرمان بۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه نوێژی غائیب له‌سه‌ر فه‌وتی محه‌مه‌د مورسی بكه‌ین، به‌ڵام خۆ ئازادی ھاوسۆزی و ھاوخه‌می له خه‌ڵك قه‌ده‌غه ناكرێت.
تێبینی ده‌كه‌م ئه‌ده‌بیاتی گفتوگۆ جیاوازه‌كان له كوردستان له‌م وێستگه‌یه‌شدا موه‌فه‌ق نه‌بوو. تۆمه‌تی فیكری و لاقرتێی ئایدیۆلۆجی جێی به قوڵبوونه‌وه له ده‌رسی میسر و ده‌ره‌نجامی به‌هاری عه‌ره‌بی له خاكی كینانه چۆڵ كرد. جارێ پێش هه‌موو شتێك به‌هاری عه‌ره‌بی له كۆی دیمه‌نه‌كه‌یدا له تونس تا میسر و یه‌مه‌ن و سوریا نه‌یتوانی خاتیمه‌یه‌كی جیاواز له ژینگه‌ی سیاسی عه‌ره‌بی له كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمار بكات. ئه‌وه له سوریا و یه‌مه‌ن شه‌ڕی ناوخۆ چڕنووكی له ئه‌دگاری به‌هاره‌كه گیركردووه. ده‌وترێ تونس نموونه‌یه‌كی تایبه‌ته، به‌س به‌خوا به چاك و خراپییه‌وه هێشتا هه‌ر به‌تایبه‌تی ماوه‌ته‌وه و ناتوانێ سنووری خۆی تێپه‌ڕێنێ. نموونه گه‌وره‌كه‌ی میسر نه به‌دڵی ئیخوانه‌كان شكایه‌وه و نه به‌دڵی گه‌نجانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر. هێشتا مێژوو دوا قسه‌ی له‌سه‌ر ته‌وژمی یه‌كه‌می به‌هاری عه‌ره‌بی نه‌كردووه، كه ته‌وژمی دووه‌م له سودان و جه‌زائیر ده‌ڵێ منیش هه‌م. ئیسلامییه‌كان ناتوانن بڵێن ئێمه بێبه‌رین له نموونه‌ی شكستخواردووی حوكمی جه‌نه‌راڵ به‌شیر له سودان، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن تورابی لێ ده‌ركراوه. نموونه‌كه‌ی سودان كه ئێستا له‌لایه‌ن گه‌له‌وه نه‌فره‌ت ده‌كرێ، به‌رهه‌می زه‌واجی كاسۆلیكی ئیخوان و عه‌سكه‌ره، نموونه‌ی جه‌زائیریش كه هی ده‌سته‌بژێری عه‌سكه‌ر و عه‌لمانییه‌كانی دوای شۆڕشی رزگاریی جه‌زائیره له ده‌ست فه‌ره‌نسییه‌كان، خه‌باتێكی دیموكراتیی نموونه‌ییه كه سه‌ركه‌وتنی ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه یه‌ك ملیۆنییه‌كه‌ی نه‌وه‌ی جه‌میله بوحیرد، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی گه‌نده‌یی و گه‌نده‌ڵی حوكمڕانی پیربووی جه‌نه‌راڵه‌كانی بوته‌فلیقه له جه‌زائیر نابێته ته‌زكیه‌ی مۆراڵی بۆ ئیسلامییه‌كانی ئه‌وێ تا گره‌وه‌كه ببه‌نه‌وه. به‌ره‌ی ئینقاز كه حوكمی ته‌مه‌ن كورتی شاره‌وانییه‌كانی پێ پێچرایه‌وه له شه‌ڕی ناوخۆی جه‌زائیر كارێكیان كرد بیانوو بێت بۆ ده‌وڵه‌ت، سه‌ره‌نجام ته‌مه‌نی عه‌سكه‌ریان له‌وێ درێژكرده‌وه تا دامێنی كورسییه په‌ككه‌وتووه‌كه‌ی بوته‌فلیقه.
دێینه‌وه سه‌ر دراما چه‌ند وه‌رزییه‌كه‌ی میسر كه وه‌ك زنجیره ناسراوه‌كه‌ی له‌یالی حلمییه له نووسینی نووسه‌ری به توانا ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌كاشه، درێژه‌ی كێشا. به‌هاری گۆڕه‌پانی ته‌حریر له 18ی شوباتی 2011 به كه‌مترین زیانه‌وه شۆڕشی به‌ره‌نگاری دژی عه‌سكه‌ری یۆلیۆیی 1952ی سه‌رخست و محه‌مه‌د مورسی له‌جێی محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك دانا. ساڵێك له حوكمی سه‌رۆكی ھه‌ڵبژێردراو محه‌مه‌د مورسی راسته كه‌م بوو، به‌ڵام بێ درامای ده‌ستكاریی ده‌ستووری وڵات و بێ به‌ئیخوانكردنی حوكمڕانی تێپه‌ڕ نه‌بوو. هه‌ر گۆڕه‌پانی ته‌حریر ئه‌مجاره به دیزاینێكی تر جێگره‌وه‌ی موباره‌كی لابرد و به مه‌زبه‌ته و ئیمزای ملیۆنانه‌وه جه‌وله‌یه‌كی تری حوكمی عه‌سكه‌ری هێنایه سه‌ركار، به جۆرێ سه‌روه‌ختێ میسر وابوو كه سه‌رۆكێكی پێش شۆڕشی له زیندان و دانه‌یه‌كی دوای شۆڕشی خسته زیندانه‌وه. یه‌كه‌مجار بوو سێ سه‌رۆك له میسری مه‌حروسه له ژیاندابن. یه‌كیان وا له زیندان كۆچی كرد، نه دۆخی دژواری زیندان پاكانه هه‌ڵده‌گرێ و نه فه‌وتی مورسیش ده‌توانێ ئه‌زموونی ئیخوان له ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن بپارێزێ، جا عه‌سكه‌ریش له‌ولاوه بووه‌ستێ كه هه‌ر كه‌سێك لایه‌نی كه‌می حوكمی مه‌ده‌نی و دیموكراسی بخوازێت ھه‌ر ناوێرێ له داخی ئیخوان شاباش به شان و باڵی عه‌سكه‌ردا هه‌ڵبدات و ئه‌سڵه‌ن خه‌وشێكی فیكری و ئینسانییه ئه‌گه‌ر وا بیر بكرێته‌وه.
میسری ئێستا نه زه‌مانی موباره‌كه، كه بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی چالاك و بژوێنی هه‌بێ له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی و نه زه‌مانی به‌هاری گۆڕه‌پانی ته‌حریره كه رێوشوێنی ئومێدبه‌خشی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی دانابێت. وه‌ك له‌یالی حلمییه‌ی به‌شی شه‌شه‌مه كه نه كۆچكردوو ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌كاشه‌ی ماوه و نه كاره‌كته‌ره به‌تواناكانی جاران له شه‌شه‌م داھێنانیان كرد، بۆیه سه‌ركه‌وتوو نییه وه‌كو چۆن شه‌شه‌می له‌یالی حلمییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
سه‌یركه‌ن، خوشك و برایان پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: سیسی كه هه‌ڵبژێردراوی دڵخوازی مورسی بوو له پۆستی دیفاعدا، ئێستا وه‌ك سه‌رۆكی خولی دووه‌می دوای ده‌ستكاری ده‌ستوور دیموكراسییه‌كه‌ی وڵاتی ململانێی فیرعه‌ون و یوسفی زیندانی وا قفڵ داوه كه دیزاینه‌كه‌ی به‌س جێی خۆی تیا ده‌بێته‌وه. له‌ولاوه داد و گه‌شه‌پێدانی دراوسێشمان كه به قه‌ده‌ر هه‌موو ئیخوانه‌كانی دونیا ره‌خنه‌ی له سیسی گرتووه، ته‌عدیلاتی ده‌ستووری و دیزاینی دیموكراسییه دێرینه‌كه‌ی توركیای وا گۆڕییه‌وه، شتێك له‌ولای ئه‌وه‌ی میسره. جا كه‌موكوڕیی ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێ كه ئه‌و دیموكراسییه توركییه‌ی په‌نای ئیخوانه‌كانی داوه تا ئێستا جێی كوردی تێدا نابێته‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆ به‌هاره كه‌م ته‌مه‌نه‌كان و دیموكراسییه دێرینه‌كانی ناوچه‌كه له ئاكامی ھیوای زۆری دیموكراسیی و عه‌داله‌تدا هه‌روا ده‌كه‌ونه‌وه كه دیزاینی قفڵدانی حوكمڕانی ده‌خه‌نه جێی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و ئاڵوگۆڕی دیموكراسی؟ .
ستران عه‌بدوڵڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26