پاساو بۆ نائومێدكردنی كه‌ركوك!
بیروڕا 12:47 PM - 2019-06-19.
ئه‌و دۆخه خراپه‌ی كه بۆ ژیانی رۆژانه‌ی ئێستای كه‌ركوك دروستبووه و لایه‌نێكی پێ سه‌به‌بكار ده‌كرێ، ئینسافتره بڵێین ئه‌و دۆخه خراپه‌ی ئێستای كه‌ركوك، سه‌به‌بی هه‌نگاوێكی نا مه‌دروسی لایه‌نێكی كوردی بوو كه بووه سه‌بابكاری ئه‌وه‌ی ژیانی تاكی كوردی كه‌ركوك به‌م دۆخه‌ی ئێستای بێت، ئه‌حداس و رووداوه‌كانی خوڵقێنه‌ری دۆخی خراپی كه‌ركوك هێنده دوور نین تاسه‌به‌بكاره‌كه‌ی شاراوه‌بێت، به‌ڵام ئایا ئاساییكردن و باشكردنی دۆخی شاره‌كه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی كۆن ده‌بێ، هه‌رچه‌نده وا باو بووه ئێمه‌ی كورد له‌ناو خۆماندا ته‌نیا ئه‌و مێژووه وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه زیانی لێكه‌وتۆته‌وه و هپچ كاتێكیش ئاماده‌نین و ناشمانه‌وه‌ێ ئه‌و مێژووه بۆ یه‌كتر بخوێنینه‌وه كه‌به‌هۆی یه‌كهه‌ڵوێستیی ناوخۆییه‌وه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مرۆی لێبه‌رهه‌مهاتووه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌و رووانگه‌وه ته‌ماشای رابردووی یه‌كتر بكرابا، ئه‌وا عه‌قڵه‌ییه‌تی شكاندنی په‌نجه‌ی یه‌كتر و تۆڵه‌كردنه‌وه له‌یه‌كتر به‌سه‌ر به‌ژه‌وندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی زاڵنه‌ده‌بوو و دۆخی ئێستای كه‌ركوكیش به‌م شێوه‌ی ئێستای نه‌ده‌بوو.
ۆر سه‌یره ئه‌و عه‌قڵه‌یه‌تییه تۆڵه له‌یه‌كتر كردنه‌وه ناوخۆییه هێنده زاڵن شه‌رم له خوێنی هه‌زاران هه‌زاری ئه‌و كه‌سانه ناكرێت كه له‌پێناو كوردستانی بوونی شاری كه‌ركوك ژیانی خۆیان به‌خشی، نووسه‌ر و چاودێرگه‌لی وه‌هامان هه‌یه زۆر روقایمانه ده‌نوسێ و ئه‌ڵێ ده‌رفه‌تی كوردستانی بوونی كه‌ركوك له 16 ئۆكتۆبه‌ردا له‌ده‌ستچوو، سه‌یره جاران ئه‌گه‌ر تۆرانیی و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئیستیفزازكردنی كورد به‌گشتی و كوردی شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی، ده‌یان وت مادده‌ی 140 مردووه، كه‌چی ئێستا هه‌ندێ نووسه‌ر و چاودێری سیاسی خۆمان ئه‌ڵێن مادده‌ی 140 مردووه، له‌سایت و رۆژنامه‌كانی نێوخۆیی هه‌رێمدا له بری نووسه‌ری تۆرانی شۆڤێنییه‌كان ( ئه‌م نووسه‌ر ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر له ئێستادا كه‌ركوك پارێزگارێكی كوردیشی بۆ دابنرێ هیچ سوودێكی نییه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێ، ئه‌و نووسه‌ریش ئه‌ڵێ هاووڵاتیانی كه‌ركوك له ئیداره‌دانی 14 ساڵی رابردووی شاره‌كه‌یان نارازیی بوون)، من لێره‌دا له‌گه‌ڵ دانپیانان به‌هه‌موو سلبیاتی ئیداره‌دانی كوردییشاره‌كه، هیچ نه‌بێ دوو ئیجابیاتیشیم ده‌بینی، كه یه‌كه‌میان رێگربوون له‌ته‌عریب و ته‌شه‌یوع كردنی كه‌ركوك، دووومیشیان رێگربوون له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی زه‌وتكردنی خاك و زه‌وی جوتیارانی كوردی شاری كه‌ركوك .
جارێ بۆ دڵنیایی وتار و نوسینی ئه‌م كه‌سانه سبه‌ی رۆژ ده‌بنه به‌ڵگه‌ی ده‌ستی، ناحه‌زانی كورد بوه‌ی كورد له چۆنییه‌تی به‌رێوه‌بردنی كه‌ركوك مۆفه‌ق نه‌بوون، له‌ملاشه‌وه و بۆ ئێستای نێوخۆشماندا و ته‌نیا و ته‌نیا رووه دزێویی و ناشرینییه‌كان وه‌بیر ده‌هێننه‌وه، له لایه‌ك وه‌های وێنا ده‌كه‌ن كه گوایه جه‌ماوه‌ی كه‌ركوك خوازیاری رۆژانی پێش 16 ئۆكتۆبه‌ر نین، له‌لایه‌كی دیكه‌ش جۆره نائومێدییه‌ك ده‌خه‌نه روو به‌وه‌ی رووداوه‌كان ئالییه‌تی ده‌ستبردنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی كه‌ركوكی نه‌ماوه به‌و بڕگانه‌ی كه له‌ماده‌ی 140ی ده‌ستوردا هاتوون، هه‌ر وه‌ك رووداوه‌كانیش ده‌كه‌نه پاساو بۆ ئه‌وه‌ی پرسی شاری كه‌ركوك به ده‌رفه‌تی له‌ده‌ستچوو وێنا به‌كه‌ن و بیكه‌نه رابردوویه‌ك كه به‌هیچ شێوه‌و شێوازێك بوار و مه‌جالی ئه‌وه‌ی تیا نه‌مابێ كه كوردستانیی بوونی كه‌ركوك به‌وه شێوه‌یه بێ كه‌كورد ده‌یان ساڵَه خه‌باتی بۆ كردووه، ئه‌و نووسه‌ر و چاودێره به‌رێزانه هێنده حه‌وسه‌ڵه‌یان بچووكه به پێشهات و سیاسه‌تێكی نێوخۆیی با هه‌ڵه‌ش بێ له‌پرسی كه‌ركوكدا، وا بۆ خۆیان و بۆ خه‌لََّكیش وێنا ده‌كه‌ن كه ده‌رفه‌ته‌كه له‌ده‌ستچووه و ئیتر دووباره نابێته‌وه، ئه‌و بۆچوونه ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌تێكیشی تیادابێ به‌ڵام هه‌مووی نییه چونكه ئه‌حداس ده‌رفه‌ت دروست ده‌كات و گومانیشی تیانییه هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه هێنده ئارام و سه‌قامگیر نییه، كه‌چیترو له‌نزیك مه‌ودادا گۆرانكاریی و پێشهاتی چاوه‌رواننه‌كراوه‌كان دروستنه‌بێ بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت، ده‌شكرێ پێشهاتی ئه‌و ئه‌حداسه‌ی كه كورد خوازیارێتی له پرسی كه‌ركودا دروست ببێ، درێژه‌ی پێبچێت، به‌ڵام بۆ كورد وه‌كو نه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له رووی نیشتمانیه‌وه كاری بۆ بكرێ ده‌رفه‌تی دووباره بوونه‌وه‌ی بۆ هه‌یه له‌به‌ر دوو هۆ یاخود دوو هۆ واده‌كات كه‌كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ دووباره ببێته‌وه، یه‌كه‌میان كورد له داواكردنی كه‌ركوكدا ره‌وایه‌تی و حه‌قێكی نه‌ته‌وه‌یی، نیشمانیی هه‌یه كه ناحه‌ز و دوژمنیش ناتوانن نكوڵی لێبكه‌ن، دووه‌میان حه‌وسه‌ڵه گه‌وره‌یی و پشوو درێژیی لای خه‌مخۆرانی راسته‌قینه‌ی شاره‌كه به‌دی ده‌كرێ چونكه پێشتر بۆ له‌ده‌ستده‌ركردنی ئه‌و شاره زۆر شت به‌كورد درا و كوردیش قبوڵی نه‌كرد و ده‌ستی له خاكی كه‌ركوك به‌رنه‌دا، ئێستاش ناتوانێ ده‌ستی لێبه‌ربدا.
له‌كۆتاییدا ئه‌ڵێم فه‌له‌ستین به‌و بێهێزییه‌وه ماوه‌ی 50 ساڵه له‌گه‌ڵ گه‌وره هێزێكدا ململانێ ده‌كات و له‌جوگرافیایه‌كیشدا ئه‌و ململانێیه ده‌كات كه‌كه‌مترین هه‌لیان هه‌یه بۆ دروستبوونی ده‌رفه‌ت، به‌ڵام چونكه حه‌وسه‌ڵه‌یان گه‌وره‌یه گیریان به‌و گه‌وره هێزه هێناوه و جگه له خاكیش به‌هیچ قایل نابن، خۆ لای خۆشمان ململانێكه‌مان له به‌غدا له‌گه‌ڵ هێزگه‌لێكی وا و یه‌كریز و یه‌كهه‌ڵویست نییه كه به‌و شێوه‌یه نا‌ئومێد بین.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24