شه‌فیقی حاجی خدر تایبه‌ت به PUKmedia به‌رده‌باز ده‌خاته‌ڕوو
ئەدەب وهونەر 12:35 PM - 2019-06-19.
له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا نووسه‌ر و وه‌رگێڕ شه‌فیقی حاجی خدر سه‌باره‌ت به نوێترین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراوی خۆی تایبه‌ت به PUKmedia ده‌ڵێت: كتێبه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا تێزی دكتۆرانامه‌ی بریان ڕۆبه‌رت گیبسن، نووسه‌ری و ئه‌كادیمیستی ئه‌مریكییه كه له‌ساڵی 2013 دا وه‌رگرتووه و پاشان له‌ساڵی 2015 دا به ناونیشانی ئه‌رێ فرۆشتیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه وتیشی: كتێبێكه قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و چاره‌نووسسازی له‌مێژووی سیاسی عیراق و كوردستان له‌نێوان چوارده‌ی ته‌مموزی 1958 تا ڕۆژی 20 ی ئازاری 1975 باس ده‌كات، ئه‌م باسكردنه‌ش له‌ڕوانگه‌ی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران بۆ ناوچه‌كه به‌پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سیای ئه‌ی و موسادی ئیسرائیلی كه ئه‌نجامه‌كه به‌وه ده‌گات كه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد له‌گه‌ڵ ئێران و ئیسرائیل كوردیان له‌چوارچێوه‌ی عیراق وه‌ك كارتێكی فشاری گرنگ به‌كارهێناوه تا بتوانن ئامانجه سیاسییه‌كانیان له‌و ڕژێمانه‌ی كه یه‌ك به‌دوای یه‌كدا له‌ڕێی كوده‌تاكان له‌عیراق ده‌سه‌ڵات گرته ده‌ست به‌دی بێنن.
شه‌فیقی حاجی خدر له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: وێڕای ده‌قی كتێبه‌كه له‌كۆتایی كتێبه‌كه‌دا چوار پاشكۆمان خستۆته‌ڕوو كه سه‌لمێنه‌ری ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ن و ئه‌وانیش 20 لاپه‌ڕه‌یه له بیره‌وه‌رییه‌كانی هێنری كیسنجه‌ر سیاسه‌تمه‌تداری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ 15 لاپه‌ڕه له كتێبه‌كه‌ی تریتا پارسی وهه‌روه‌ها دووبه‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌تی سیای ئه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و دوو لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیش له بیره‌وه‌رییه‌كانی بیرمه‌ندی كورد مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلولی كورد.
له‌كۆتایی دا وه‌رگێڕ سه‌باره‌ت به كات و زه‌مه‌نی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه وتیشی: نزیكه‌ی شه‌ش مانگی خایاندووه و هه‌شت كه‌سیش به‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه‌دا هه‌م له‌باری ڕێزمانی و ڕێنووسی و هه‌م باری مێژووییه‌وه پێداچوونه‌ته‌وه.
ناوی كتێب/ ئه‌رێ كورد بوونه به‌رده‌باز؟
ناوی نووسه‌ر/ بریان ڕۆبه‌رت گیبسن
ناوی وه‌رگێڕ له ئینگلیزییه‌وه/ شه‌فیقی حاجی خدر
تیراژ/ 1000 دانه
نۆره‌ی چاپ/ یه‌كه‌م
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن تۆڕی هه‌واڵی ژیان چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بڕیاره سه‌عات 5 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19-6-2019 كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕه‌هه‌ند له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی له‌شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی وه‌رگێڕ به‌ڕێوه‌بچێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28