riklam

یه‌كێتی: پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌ ناچینه‌ حكومه‌ته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:12 AM - 2019-06-19
.

.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌ ناچنه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌.

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس، ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و حكومه‌تی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ پێكبهێنرێت.

سه‌باره‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی ناو كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆپۆستی پارێزگاری كه‌ركوك  ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئه‌وان ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌شی پارتی كردووه‌، به‌ڵام پارتی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ پارێزگاری كه‌ركوك نابێت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بێت.

PUKmedia  هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket