riklam

د. خه‌سره‌و گوڵ سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ جه‌بار فه‌مان ده‌كات

پرسەنامە 10:54 AM - 2019-06-19
.

.

بۆ كۆچی دوایی كاكه‌ ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان، د. خه‌سره‌و گوڵ پرسه‌نامه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو جه‌بار فه‌رمان ده‌كات. 

خوشكی به‌ڕێز و خۆڕاگرمان خاتوو سه‌بیحه‌ ھاوخه‌بات و ھاوژینی سه‌ركرده‌ی نه‌مر كاك جه‌بار فه‌رمان

داده‌ (  بڵێسه‌ ، كڵپه‌ ، ده‌ریا  )ی  برازامان

كۆچی ناواخته‌ی  كاكه‌ ره‌وه‌ند نه‌ك ئێوه‌ ، ئێمه‌ومانانشی ھه‌ژاند و له‌ناخی دڵه‌وه‌ غه‌مباری كردین، به‌ تایبه‌ت جوانه‌مه‌رگ كاك ره‌وه‌ند كه‌ تاقانه‌ و یادگاری برامان كاك جه‌بار فه‌رمان بوو !!

قه‌ده‌ری ئێمه‌ی خانه‌قینییه‌كان  وابووه‌ ، ھه‌ر له‌ گه‌نجیمانه‌وه‌ له‌ خاكی خۆمان ده‌ربه‌ده‌ر كراین، به‌ھۆی كوردبوونمان و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانمان بێبه‌شكراین له‌ نازی كه‌سوكارمان .

ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌ھامه‌تی و ئازار به‌شێك بووه‌ له‌ ژیانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی خۆمان له‌گه‌ڵی راھاتین، له‌ شاخ و ئاواره‌یشدا ئازیزه‌كانمان له‌دایك بوون، ئه‌وانیش بێبه‌ش بوون له‌ ئێمه‌،ئه‌مڕۆش ده‌بینین جگه‌رگۆشه‌كانمان به‌ بێنازییه‌وه‌ به‌جێمان دێڵن !!

بۆییه‌ بۆ ئه‌م غه‌مه‌، دڵنیام  له‌ مه‌ردی ئێوه‌ ، كه‌ وه‌ك ھه‌میشه‌ ، خۆڕاگر ئه‌بن و سه‌ربه‌زانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌شدا  زاڵ ده‌بن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تیتان .

بۆ ئه‌م كۆسته‌ قوڵه‌مان به‌شداری خه‌متانم ھیوادارم ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیمان بێت و روحی كاكه‌ ره‌وه‌ندی برازاشمان شاد بێت.

درود بۆ گیانی پاكی رابه‌رمان سه‌رۆك مام جالال و  سه‌ركرده‌ی نه‌مر كاك جه‌بار فه‌رمان  و شه‌ھیدانی رێگای رزگاری كوردستان .

دڵسۆزتان

د.خه‌سره‌و گوڵ

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket