riklam

خاتوو شاناز پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌بار فه‌رمان كرد

ی.ن.ک‌‌ 12:38 AM - 2019-06-19
.

.

بۆ گیان له‌ده‌ستدانی كاكه‌ ره‌وه‌ند خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ركرده‌ی كۆچكردو جه‌بار فه‌رمان كرد.


 ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ : 


خوشكی ئازیزم سه‌بیحه‌ خان 

  ئازیزانم بڵێسه‌ و كڵپه‌ و ده‌ریا گیان..

 

به‌كه‌سه‌‌رێكی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی‌و ناوه‌ختی كاكه‌ ڕه‌وه‌ندی جوانه‌مه‌رگم‌ پێگه‌یشت، ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ناخه‌وه‌ تاساندمی ..

هاوخه‌می ئه‌و كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌تانم.. ‌

له‌دڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م‌و له‌خوای گه‌وره‌ش داواكارم سه‌بوری به‌هه‌موان‌ ببه‌خشێ و كاكه‌ ره‌وه‌ندی ئازیزیش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات..

 هیوادارم كه‌  ئه‌مه‌ دوا كۆست‌و ناخۆشی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بیت.


شاناز برایم ئه‌حمه‌ د

١٨-٦-٢٠١٩

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket