riklam

پرسه‌نامه‌ی خاتوو هێرۆ بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ركرده‌ جه‌بار فه‌رمان

پرسەنامە 09:41 PM - 2019-06-18
.

.

بۆ كۆچی دوایی كاكه‌ ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان، خاتوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ر جه‌بار فه‌مان ده‌كات

كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵ جه‌بار فه‌رمان

خوشكی ئازیزم سه‌بیحه‌خان

به‌ ‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌،‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (ڕه‌وه‌ند)ی جوانه‌مه‌رگمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ غه‌مناكه‌وه‌ له‌ناخه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی غه‌م و په‌ژاره‌تانین.

له‌ده‌ستدانی جوانه‌مه‌رگ كه‌ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌باتگێر و تێكۆشه‌ره‌ و یادگاری سه‌ركرده‌ی نه‌مر(جه‌بار فه‌رمان‌)ه‌، كۆست و غه‌مێكی قووڵه‌ بۆ هه‌مووان و جێگه‌ی ئه‌سه‌فه‌. 

له‌ په‌روه‌ردگارمان داوایه‌‌ ئۆقره‌یی و دڵنه‌واییش به‌خانه‌واده‌ و هاوڕێیانی و هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت، دوایین ناخۆشیی و دڵ ته‌نگیتان بێت، گیانی ڕه‌وه‌ندی ئازیزیش به‌ به‌هه‌شتیی به‌رینی شاد بكات.


ٳنــا لله وٳنــا ٳلــيـة راجــعــون


هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket