riklam

روونكردنەوەیەك لەسەر وتەكانی مەحمود سەنگاوی

ی.ن.ک‌‌ 05:50 PM - 2019-06-18
.

.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەبارەت بە وتەكانی مەحمود سەنگاوی، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی روونكردنەوەكە...

بەهەموولایەكی رادەگەیەنین، ئەو وتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە،  گوزارشت لە هەڵوێست‌و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات.

 ئێمە سەرەرای رێزی تایبەتیمان بۆ كاك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی دۆستانەی مێژوویی كۆمان دەكاتەوە. ئێستایش بەپەرۆشەوە، پێكەوە  هەنگاو بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دەنێین ‌و هەر دوێنێش لەمیانی كۆبونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەردوو لاماندا، جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام و هێورو دۆستانە كرایەوە، تا بتوانین پێكەوە بە یەكگرتوويی رووبەرووی مەترسیەكان ببینەوەو، پەلە بكەین لە تەواوكردنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی رێكەوتنەكانی نێوانماندا.

دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە، كە تەنها لێدوان‌و وتەكانی وتەبێژی رەسمی یەكێتی گوزارشت لە ڕاو بۆچوون‌و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

لەگەڵ رێزدا...

وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
18/6/2019


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket