riklam

قادر عه‌زیز: كۆچی دوایی كاكه‌ ره‌وه‌ند له‌ناخه‌وه‌ هه‌ژاندمی

پرسەنامە 05:21 PM - 2019-06-18
.

.

بۆ كۆچی دوایی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان كوڕی سه‌رده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ ماڵئاوایی ناواده‌ی تاقانه‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان
سه‌بیحه‌خان،  خاتوو بلێسه‌، كڵپه‌و ده‌ریاو هه‌موو كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان و به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچ و ماڵئاوایی ناواده‌ی جوانه‌مه‌رگ كاكه‌ ڕه‌وه‌ندم پێگه‌یشت، كۆچی دوایی كاكه‌ ره‌وه‌ند له‌ناخه‌وه‌ هه‌ژاندمی و دڵته‌نگی كردم، بۆ ئه‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕه‌كه‌تان ده‌كه‌م، له‌یه‌زدانی مه‌زنیش هیوا خوازم كاكه‌ ره‌وه‌ند به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به‌ئێوه‌ و ئێمه‌ ببه‌خشێت .

انا لله و انا الیه‌ راجعون

          قادر عه‌زیز
   سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی
               ی.ن.ك

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket