riklam

خانمی یەكەم چوار بنەما بۆباشتركردنی كشتوكاڵ دەخاتەڕوو

ژنان‌ 07:08 PM - 2019-06-17
.

.

خانمی یەكەم د. سەرباخ ساڵح دووپاتیكردەوە كە عێراق رووبەڕووی كۆمەڵێك مەترسی بووەتەوە لە بواری كشتوكاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو و پارێزگاریكردن لەژینگەدا، ھەروەھا ئاماژەی بەو كرد كە عێراق ساڵانە بڕی (١٠٠) ھەزار دۆنم لە تێكرای چوار ملیۆن ھەكتار زەوی كشتوكاڵی لە دەست دەدات.

خانمی یەكەم، لە میانی ئەو تەوەرە گفتوگۆییەی كە نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق رۆژی یەك شەممە ٢٠١٩/٦/١٦ لە ژێر ناونیشانی (پارێزگاری لەژینگە، كشتوكاڵ، بەڕێوەبردنی ئاو، مەترسیەكان) ڕێكی خستبوو، وتەیەكی پێشكەشكرد، سەبارەت بە كاریگەرییەكانی كەش و ھەوا لەسەر گەشەی دانیشتوان و كەمی ئاو و بەرزبونەوەی پلەی گەرما و ڕێژەی شۆڕی و سەقامگیرنەبوونی سیاسیش ھەموو ئەمانە پێكەوە كۆمەڵە فاكتەرێكە بۆ زیاتركردنی ئەو مەترسیانەن كە رووبەڕوومان دەبنەوە لە پارێزگاركردنی ژینگەكەماندا.
  
دكتۆرە سەرباخ ساڵح لە میانی وتەكەیدا، ئاماژەی بەوە كرد كە وڵاتەكەمان بەشێوەیەكی پەلە پێویستی بە باشتركردنی دۆخی كشتوكاڵ و بەكارھێنانی تەكنیكی نوێ و پێشكەوتووی سیستەمی ئاودێری و پرۆسەی دروێنە، ھەروەھا سیستەمی بەگەرخستنەوەی بازاڕو خزمەتگوزارییە بازرگانییەكان و فەراھەمكردنی بۆ ماوەییە ڕوكییەكان.

ھەر لە درێژەی وتەكەیدا، دكتۆرە سەرباخ چوار بنەمای بۆ پاراستنی ژینگە و  برەودان بەكشتوكاڵ خستەڕوو، كە بریتین لە پێشكەشكردنی دەستپێشخەریەكی نوێی حكومەت لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكان بە باشترین شێوە و بەشداریكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە چوارچێوەی ھەڵمەتەكانی ھوشیاركردنەوە و ڕۆشنبیركردنی ھاووڵاتیان لە بارەی دەستگرتن بە ئاو و روونكردنەوەی سودەكانی ئاودێری بە دڵۆپاندن، ھەروەھا داوای زیادكردنی بەرھەمی خورمای كرد لە رێگای پرۆسەی چاندنی دار خورما، ئەوەیشی روونكردنەوە كە عێراق خاوەنی ٣٠ ملیون دارخورمابوو لە ساڵانی حەفتاكاندا و ئێستا ئەو بڕە كە مبووەتەوە بۆ كەمتر لە ١٥ ملیۆن دار، ھەروەھا داوای پاراستنی ئەو ناوچانەی كرد كە لە رووی بایەلۆجییەوە ھەمەجۆر و گرنگن بۆ پابەندبوون بە رێككەوتن نامەی (CITES)، ھاوكات پێویستی داڕشتنی یاسا و رێنماییەكان بۆ پابەندبوون بە پاراستنی ئەوناوچانە و ئاماژەشی بەوەكرد كە چارەسەركردنی پاشەڕۆی زیان بەخشی رەق و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پاشماوەكان لە پێناوی كۆكردنەوەی گازی (methane)، كە دەكرێت  لە دروستكرددنی كارەبادا بەكاربھێنرێت.       
لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا خانمی یەكەم داوای لە وڵاتانی ئەوروپا كرد تا یارمەتی عێراق بدەن لە بواری بەڕێوەبردنی ئاو و بەشداریكردن و پێشكەشكردنی تەكنیكی نوێی گونجاو بۆ مەشق پێكردنی كارمەندانی عێراقی بەتایبەتی لە بواری بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەكە لە بارەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكاندا.

جێگای باسە، ھەر یەك لە بریكاری وەزیری كشتوكاڵ و باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق ڕامون بلیكو و جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان مارتا رویداس و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا و ژمارەیەك لە پسپۆڕانی بواری بەرێوەبردنی ئاو و كشتوكاڵ بەشداریان لە گفتوگۆیەكان كرد.
   
لەلایەكی دیكەوە خاتوو سەرباخ ساڵح، بەشداری لە ئاھەنگی رۆژی ئەوروپادا كرد كە نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا بەو بۆنەیەوە ئەنجامیدا بوو، تێدا وتەیەكی پێشكەشكرد و دووپاتی لە بەھێزیكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپا كردەوە، ھاوكات دەستپێشخەریەكەی وڵاتانی ئەوروپای سەبارەت بەپرۆژەی (دیالۆگ)ی تایبەت بەلاوان كە گوزارشت لە چین و توێژەكانی گەلی عێراق دەكاتەوە بەرزنرخاند، ئاماژەی بەوەش كرد داڕشتنی پلانی كار سەبارەت بەجێ بە جێكردنی بڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكان ژمارە (١٣٢٥) ی كە تایبەت بە مافەكانی ژنان و ، هەروەها دەستپێشخەرییەكی سەرۆك كۆمار د. بەرھەم ساڵح-ی سەبارەت بەئەنجامدانی تەوەرێكی گفتوگۆی لە بارەی بەگژداچونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرزنرخاند.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket