riklam

حاكم قادر: ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان جێی مه‌ترسییه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:53 PM - 2019-06-17
.

.

ئه‌مڕۆ 17-6-2019، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ سارا ماش به‌رپرسی نوسینگه‌ی سیاسی كونسوڵگه‌ری به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان .

له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا حاكم قادر ستایشی گه‌ل و حكومه‌تی به‌ریتانیای دۆستی گه‌لی كوردی كرد كه‌وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بووه‌ و له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژبه‌ تیرۆرستان به‌رده‌وام وبێ دابڕان هاوكارو پاڵپشتی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و گه‌له‌كه‌مان بوون به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌و پێناوه‌شدا خزمه‌تی گه‌وره‌یان پێشكه‌شكردووین .

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دواپێشهاته‌ سیاسی یه‌كانی هه‌رێم و عیراق و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ خێرایانه‌ی كه‌ به‌ناوچه‌كه‌دا گوزه‌رده‌كات، بیروڕا له‌باره‌ی باری ناهه‌موارو ناسه‌قامگیری شاری كه‌ركوك و ناوچه‌جێناكۆكه‌كان ئاڵوگۆڕكراو حاكم قادر وتی: ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ئێستا له‌و ناوچان ده‌گوزه‌رێ جێی مه‌ترسین و هیشتنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌  به‌هه‌ڵواسراوی بێ چاره‌سه‌ركردن ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر په‌لكێش ده‌كات، دواتر هه‌رله‌و دیداره‌دا هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ به‌رباس .

لای خۆشییه‌وه‌ سارا ماش پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئارامی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket