riklam

فینلاند.. كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی توركو به‌رێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 05:31 PM - 2019-06-17
.

.

رۆژی 16-6-2019، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی كه‌رتی خلیفه‌گه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی توركو به‌رێوه‌چوو به‌ ئاماده‌بوونی جێگرانی كه‌رت سه‌یوان عاسی و هه‌ڵمه‌ت عه‌وداڵ.

سه‌ره‌تا بۆ رێزگرتن له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردو كوردستان ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌ پێوه‌ وه‌ستان، پاشان به‌رپرسی كه‌رت به‌خێر هاتنی ئاماده‌بووانی كردو باسێكی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق و جێگه‌وپێگه‌ی یه‌كێتی كرد له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كان و ده‌ورو ڕۆڵی یه‌كێتی كه‌ ڕۆڵێكی یه‌كجار كاریگه‌رو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن له‌ عیراق و له‌ كوردستان، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ كارو چالاكی كه‌رته‌كه‌ بوو كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابووردوو ئه‌نجام درابوو و نه‌خشه‌و پلانیان داڕشت بۆ كارو چالاكی داهاتوو و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كادران و ئه‌ندامان زۆر گرنگه‌ بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان و توند و تۆڵ كردنی رێكخستنه‌كان به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ كاره‌كانی رێكخستن بوو كه‌ ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌روه‌ها هاندانی ئه‌ندامان كه‌ به‌شداریه‌كی چالاكه‌یان هه‌بێت له‌و كۆڕو كۆبونه‌وانه‌ی كه‌ حزبه‌كانی تر ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، هه‌ردوك جێگرانی كه‌رت ڕاوبۆچوون و سه‌رنجه‌كانیان خسته‌ ڕوو له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ند تێبینیه‌كیان هه‌بوو به‌ به‌گشتی كۆك بوون له‌سه‌ر پلانی داهاتووی كه‌رته‌كه‌، جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ دوو سه‌عاتی خایاند.

PUKmedia جه‌بار جومعه‌

 

IMG_3581.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket