riklam

حاكم قادر: گه‌لی كوردو هند خاوه‌نی مێژوویه‌كی هاوبه‌شن

ی.ن.ک‌‌ 03:13 PM - 2019-06-17
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17-6-2019، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك)، پێشوازیان كرد له‌وه‌فدێكی باڵای دبلۆماسی باڵێۆزخانه‌ی هندستان له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ( د. برادیب سینغ راجبورهیت) باڵێۆزی هندستان له‌ عیراق و(چماندرا مولی) كونسڵی هند له‌هه‌ولێرو وه‌فدی هاوڕێیان (ماهر ئه‌لزوبێدی) له‌ دامه‌زراوه‌ی هاوكاری ئابوری (عیراقی _ هندی).

له‌میانی دیدارێكدا پاش به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان، حاكم قادر كورته‌ باسێكی مێژوویی له‌باره‌ی خه‌بات وتێكۆشانی گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی و سه‌رفرازی به‌گشتی وزیندوویی و كراوه‌یی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی وقاره‌مانێتی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌دژی داگیركاری بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕو و وتی: له‌نێوان مێژووی هه‌ردوو گه‌لی كوردو هندستاندا له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئازادی وسه‌رفرازی دا لێكچوونێكی نزیك وتێكه‌ڵ به‌دیده‌كرێت كه‌ ده‌كرێت بۆ داهاتوو سودیان لێوه‌رگیرێت وپه‌یوه‌ندیه‌ دۆستانه‌كانی نێوان هه‌ردووگه‌لی ئازادیخواز له‌بازنه‌ی ته‌سكی سیاسی و دبلۆماسییه‌وه‌ بۆ بواره‌كانی بازرگانی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستی و هونه‌ری به‌تایبه‌ت هونه‌ری سینه‌ما بپه‌ڕێته‌وه‌ .

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، له‌باره‌ی شێوازه‌ زانستییه‌ باوه‌كانی هه‌ڵبژاردن وشێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرۆسه‌ دیموكراسییه‌ له‌دنیای پێشكه‌وتوودا كه‌هندستان له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی شێوه‌ زانستی ئه‌و پرۆسه‌ گرنگه‌ دیموكراسییه‌دایه‌.

 شۆڕش ئیسماعیل له‌باره‌ی ئه‌زموونی نوێی گه‌لی كورد به‌پرسی دیموكراسی به‌گشتی وپرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌تی دوواو داوای له‌وه‌فدی میوانكرد له‌داهاتوودا، هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردودا سودمان له‌ ئه‌زموونه‌كانی گه‌لان وده‌وڵه‌تانی به‌ئه‌زموونی دیموكراسی وه‌رگرتووه‌، له‌چواچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و بۆ گه‌شه‌دان وبره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه‌، هاوكارمان بن له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمون و شاره‌زاییان له‌و بواره‌دا .

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی میوان وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌و پێشوازه‌ گه‌رمه‌ی لێیانكراوه‌، ئاماده‌یی هه‌مووهاوكاری و كۆمه‌كێكیان له‌داهاتوودا ده‌ربڕی .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket