riklam

ته‌رمی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووری له‌ سلێمانی به‌خاك ده‌سپێدرێت

ئەدەب وهونەر 12:12 PM - 2019-06-17
.

.

شه‌وی ڕابردوو هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووری به‌هۆی نه‌خۆشی له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ته‌رمی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووری نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17-6-2019 له‌ گۆرستانی سه‌یوان له‌شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری و هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نگرانی به‌خاك ده‌سپێدرێت و پاشنیوه‌ڕۆش پرسه‌كه‌ی له‌ مزگه‌وت ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئیسماعیل سابووری ساڵی 1956 له‌شاری كرماشان له‌دایكبووه‌ و ساڵی 1979 كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی له‌تاران ته‌واو كردووه‌ و 105 گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه‌.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌سلێمانی كۆچی دوایی كرد.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket