riklam

هەماهەنگی ئۆرگانەكانی یەکێتی لەئەڵمانیا دوپاتکرایەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:48 AM - 2019-06-17
.

.

لە کۆبونەوەیەکی کۆمیتەی ڕێکختنی ئەڵمانیا لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئۆرگانەکانی هەرێمی" نۆرداڕاین ڤئستڤاڵن" ئەوەدوپاتکرایەوە کەئێستا بەستنی کۆنگرە لە هەموو کاتێک پێویستترەو ئەم قۆناغەی ژیانی سیاسی هەرێم وناوچەکە لەگۆرانکاریدایەو دەبێت یەکێتی بە پلانێکی داڕێژراو وتۆکمە خۆی بۆ ئەو قۆناغە تازەیە ئامادەبکات.

جۆشدانەوەی گیانی حیزبایەتی

ڕۆژی ١٦/٦ کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا بەسەرپەرشتی " دلیر سەیدا" لێپرسراوی کۆمیتەو بەبەشداری " هاوڕێ کامەران" بەرپرسی کۆمیتەی پێشمەرگەدێرینەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئۆرگانەکانی ڕێکخستن وپێشمەرگەو تێکۆشەرەدێرینەکانی هەریەک لەشارەکانی " کۆیڵن، بۆن، دۆرتمۆند وبوخۆم "لەشاری "کۆڵن" کۆبونەوەیکی سازداو تیایدا گوڵبژرێک لە کادیران بەشداریان تێداکرد،دوی ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان بەرنامەی کۆبونەوە خرایەڕوو، "دکتۆر حسێن" لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی کۆڵن بەخێر هاتنی هەڤاڵان و وەفدی کۆمیتەو پێشمەرگە دێرینەکانی کردوکۆبونەوەکەی بە جۆشدانەی کاری حیزبایەتی وێناکردو سوپای ئامادەبونی هەمولایەکی کرد.

یەکهەڵوێستی لەهەموو کاتێک زەرورترە

 "دلێر سەیدا "لێپرسراوی کۆمیتەی باسی بارودۆخی ناوچە و عێراق کوردستان کرد ئەم گۆڕانکاریانەی تاوتوێکرد کە وا لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاستدا خەریکە ڕودەدەن وقۆناغێکی تازە دێننە گۆڕی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆیە خۆگونجادن ویەکهەڵوێستی گەلی کوردو پارتە سیاسیەکانی بە زەرورەتێکی میژویی وهەنوکەیی وەسفکرد تا بتواندرێ خۆ لەبەر ئەو قۆناغە تازە رابگرێ وسودی لێوەرگرێت،لەتەوەرێکدا باسی لە ڕووداوەکانی دوای شەڕی داعش کرد کەکارەساتی لەدەستدانی ناوچەیەکەی فراوانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوەو ژمارەیەک وڵات ودۆستی کورد ناڕەزاییان بەرامبەر بەو هەڵوێستە دەربڕی وبەزیان بۆ هەموو پارچەکانی تریش کەوتەوە، دوای ئەوە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی پەرلەمان عێراق سەرەڕای بەدەست هێنانی زۆرینەی دەنگی کەکوکیەکان لەلایەن یەکێتیەوە کەچی تا ئێستاش پارتی ئامادەنەبوە کە بەپێی بەرکەوتەی ئەو هەڵبژاردنەکەلەبەرژەوەندی کورد شکاوەتەوە پارێزگارێکی کوردو لەسەر لیستی یەکێتی دابندرێ وبەو هۆیەشەوە کەرکویەکان لەلایەن عەرەبەشوڤینیەکانەوە ڕۆژانە هەڕەشەیان لی دەکرێ ودەغل و دانیان دەسوتێندرێ وئازاری دەرونی وئابوریان دەدرێت.

 هەماهەنگی کەناڵەکانی یەکێتی لەئەڵمانیا دوپاتکرایەوە

هەروا تیشکی خستە سەر پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ حکومەتی عێراق و تورکیاو ئێران و هەروا پارت و لایەنە سیاسیەکان وەك پارتی و گۆڕان حزبە ئیسلامیەکان،لە تەوەری پرسیاری ئامادەبواندا  باسی لە پێكهێنانی حکومەتی هەرێم و کابینەی نۆی و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم هۆکارەکانی بەشداری نەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی کرد لە دەنگدانەکەدا دەربارەی کاروباری ناوخۆی ڕێکخستنەکانیش کۆمیتە ئامادەیی خۆی نیشاندا کەدەست لەناو دەست لەگەڵ هەموو کەناڵەکانی سەربەیەکێتی هاوکاری وکارئاسانی بکات بەتایبەتیش لەگەل کۆمیتەی پێشمەرگەدێرینەکان کە خەڵکانی تێکۆشەرو بەئەزمون ودڵسۆزن بۆ یەکێتی و سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی کردن کەلەڕۆژە سەختەکاندا سومبولی مقاوەمەت وبەرخۆدانی گەلی کورد بوون ولە خەباتی دەرەوەشدا نمونەی خەڵکانی ڕەوشت بەرزو بەوەفا بون بۆ گەلەکەیان.

گەشەکردنی یەکێتی واتە گەشەکردنی دیمکوراسی

"هاوڕێ کامەران" بەرپرسی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی لە ووتەیەکیدا باسی لەبایەخی بەیەکەوە کارکردن و هەهەمانگی تێکۆشەرەدێرینەکانی کرد لەگەڵ هەڤاڵانی ڕێکخستن و ئەوەی دوپات کردەوە کەلەخەباتی مۆدێرنی تاراوگەدا کاری هاوبەش وپێکەوەگونجان و تەبایی گرنگەو یەکخستنی هەموو هێزو تواناکان دەبێتە بنەمای گەشەکردن و ئەکتیڤ بونەوە، بۆیە داوای لە ئەندامانی کۆمیەتەکەی کرد کە دیسپلینی حیزبایەتی بپارێزن وگیانی هەڤاڵانەی ڕێکخستن بکەنە دروشمی هەنگاونان بۆ پێشەوەو هەموان بەئاڕاستەی نوێبونەوەی یەکێتی وچاکسازی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان خەباتیان برەوپێ بدەن، لەپێناوی پاراستنی ئازادی ودیموکراسی کەیەکێتی ڕەچەشکێن وسەرقافڵەی خەباتی سیاسیە لەم بوارەدا، هاوڕێ لەمبارەیەوە ووتی ، بەبەڵگەو لەسەرب ئەرزی واقیع ئەوەسەلماوە کەلاوازبونی یەکێتی واتە لاوازبونی پرۆسەی دیموکراسی وبەرەودواوەچونی بۆیە نابێت بوار بدەین نەیەکێتی ونەدیموکراسیش پاشەکسەبکەن.

پڕۆژەیەک بۆ ئەکتیڤکردنەوەی ڕێکخستن

لەتەوەرێکی تردا "کاروانی موهەندیس" کارگێڕی بەشی ریکخستن باسیێکی لەسەر تەواوی ڕێکخستنەکان پێشکەشکرد ڕۆڵی کەرتەکانی بەگرنگ وەسفکرد بۆ گەشەپیدان وفراوانکردنی پانتایی کارکردن ،ئەو هەڤاڵە لەپرۆژەیەکدا بۆ کاری ئایندەی کۆمیتە چەند سەرنج وتێبینیەکی خستەڕوو ولەلایەن ئامادەبوانەوە بەپەسەند وەرگیرا.

بەستنی کۆنگرە کلیلی چارەسەرە

لە تەوەری گفتو گۆ وپرسیارو وەڵامدا ئامادەبوان زیاتر تەئکیدیان لەسەر بەستنی کۆنگرە کردەوە، وەک کلیلی چارەسەری کردنی کێشەکانیان وەسفکردو دوای ئەو هەموو گۆرانکاریانەی کەدوای کۆنگرەی چوارەم لە کوردستان وناوچەکە هاتونەتە ئاراوە، یەکێتی بۆشایی نەخشەڕیگایەکی بۆ دروست بوە کە کۆنگرەدەسەڵاتی سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەو پلاندانانی هەیەو ئەو ۆحیزبە حەشاماتێک کادیری پیسکەوتوی خاوەن ئەزمون وتیکۆسەری باڵای هەیەو بەبەستانی کۆنگرە نەوەی نوێ وبیری نوێ وخەڵکی نوێ دێنە پیشەوەو یەکێتی کاراتر وئەکتیئڤتر دەکەنەوە.


PUKmedia ئەڵمانیا، بورهان ئەمین


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket