riklam

بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:42 PM - 2019-06-16
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری ھه‌ولێر پێشوازی كرد له‌كۆلۆنێڵ ماركوس شنایده‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه‌ عیراقییه‌كان و وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا.

‎له‌ دیدارێكدا باسیان له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌و ‎هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆركردو ‎دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، هه‌رێمی كوردستان، ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێمیش گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.

‎ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی جموجۆڵی به‌رده‌وامی داعش له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی عیراق روونكرده‌وه‌و جه‌ختی له‌ بایه‌خی چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌،  راشیگه‌یاند "پێویسته‌ هه‌رچی زووتره‌ زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ بڕه‌خسێندرێ"

بافل تاڵه‌بانی به‌ سوپاسیشه‌وه‌ له‌ رۆڵی ھێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای روانی له‌ مه‌شقپێكردن و ھاوكاریكردنی ھێزی پێشمه‌رگه‌و ھیواشی خواست به‌رده‌وام بن و پشتوانییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket