riklam

بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریكا چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 06:27 PM - 2019-06-16
.

.

بافڵ تاڵەبانی لە شاری هەولێر لە پایتەختی هەرێمی كوردستان  چاویكەوت بە  ماسیۆ تولێر  باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عیراق و وەفدێكی یاوەری.

لە دیدارەكەدا كە ستیڤن  فەیگن  كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم ئامادەیبوو، راشكاوانە بیروبۆچونەكان لەسەر پێشهاتە سیاسیی و سەربازی و ئابورییەكانی هەرێم و عیراق و ناوچەكە تاووتوێكران و بەگرنگییەوە باس لەهەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم كرا كە رەنگدانەوەی پێویستییەكانی قۆناغەكە بێت.

سەبارەت بەپەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا بافڵ تاڵەبانی جەختیكردەوە لە باشتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوولاو خستنەگەڕی هەوڵەكان بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و رەچاوكردنی بنەماكانی دەستوور ئەو هەنگاوەشی بەفاكتەری سەقامگیریی لە ناوچەكە وەسفكرد . 

لەكۆتایی دیدارەكەدا، بافڵ تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی ، ماسیۆ تولێر، وەك باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عیراق، هیوای خواست لە ئەركە نوێكەی سەركەوتووبێت و وەك هەمیشە پشتیوان و هاوكاری هەرێم بن.

PUKmedia 

 

a6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket