riklam

نەرویج... دڵسۆزی كادرانی یەكێتی بەرز دەنرخێنرێت

ی.ن.ک‌‌ 05:00 PM - 2019-06-16
.

.

بە سەرپەرشتی كۆمیتەی رێكخستنی نەرویج بە بەشداری بەشێك لە ئەندامان و دلسۆزانی یەكێتی لەو سنورە كۆبونەوەیەك بە مەبەستی یەكخستنەوەو ڕیكخستنەوەی  ڕێكخستنەكان ڕێكخرا.

لە كۆبوونەوەكەدا لێپرسراوی  كۆمیتە هەندرێن باوەنوری گرنگی سنورەكەو دلسۆزی  كادرانی یەكێتی و  كاری ڕیكخستنەكانی لە  ساڵانی  پیشودا بەگرنگ وەسف كرد پاشان ئاماژەی بە پیكهاتەی كەرتەكانی كۆمیتەو میژووی دروستبونی كۆمیتەی نەرویجی ی ن ك كردوو بەشێك لە كارو چالاكەیانی خستە ڕوو لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا بەمەبەستی ڕێكخستنەوەو یەكخستنەوەی ڕێكخستنەكانی سنورەكە بەتیكڕایی دەنگ هەڤاڵان داوایی  هەڵبژاردنیان كرد و لەلایەن كۆمیتەشەوە بریاری هەلبژاردنێكی ئازاد درا ، لە پرۆسەیەكی دیموكراسی و ئازادانەدا دەستەی نوێ ی كەرت هەڵبژێردراو لەلایەن كۆمیتەی نەرویجیشەوە پیرۆزباییان لیكراو   بەڵێنی پشتیوانیان پێدرا.

لە كۆتاییدا لەلایەن كۆمیتەوە چەپكە گوڵی خۆشەویستی و بەرەوپێشبردنی ڕێكخستنەكانیان پێشكەشكراو هەموو سەركەوتوان و ئامادەبوانی  پرۆسەكە بەڵێنیان دا  كە دریژە پیدەری ڕیبازەكەی مام بن و داكۆكیكاری سەرسەختی یەكێتی بن.


PUKmedia  سامان نەجم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket