riklam

ئه‌سه‌سه‌رد: شه‌ڕی قورس له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا ڕوو نادات

کوردستان 01:47 PM - 2019-06-16
.

.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ڕایگه‌یاند: ناوچه‌كه‌ پڕه‌ له‌ئاڵۆزی و ناتوانێت ته‌حه‌مولی ئاڵۆزی دیكه‌ بكات، هه‌ر بۆیه‌ له‌وه‌ناچێت شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران ڕوو بدات.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16-6-2019 به‌شی هزر و میدیا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ر به‌ مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس كۆڕێك له‌ژێر ناوی ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نووسه‌ر و ڕووناكبیر فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ڕێكخست.

له‌كۆڕه‌كه‌ نووسه‌ر و ڕووناكبیر به‌ وردی باسی له‌ ململانێیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا ڕوو نادات و پێده‌چێت شه‌ڕێكی بچووك هه‌ڵگیرسێت.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆڕه‌كه‌دا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌ئه‌گه‌ری پێشهاته‌كان بۆ ناوچه‌كه‌ كرد له‌دوای ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داواشیكرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌دوور بگرێت له‌ كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ڕاشیگه‌یاند كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌.

دواتر ئاماده‌بوون بیروڕا و سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌كه‌ خسته‌ڕوو و هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ ده‌بێت هه‌رێم خۆی به‌دوور بگرێت له‌ ململانێیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.

PUKmedia    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket