riklam

كه‌مئاوی دانیشتوانی خورماتوو بێزار ده‌كات

کوردستان 01:37 PM - 2019-06-16
.

.

به‌شێك له‌هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی ڕزگاری له‌خورماتوو به‌ ده‌ست كه‌م ئاوییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 16-6-2019 به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی رزگاری له‌ نزیك گۆڕستانی شه‌هیدان له‌قه‌زای خورماتوو له‌ ڕێگه‌ی PUKmedia وه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن به‌ هانایانه‌وه‌ بچن، چونكه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌یان پێ ناگات له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان له‌جێگایه‌كی به‌رزه‌و پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ دووره‌و نه‌گه‌یشتوه‌ به‌ گه‌ڕه‌گه‌كه‌یان و به‌ماتۆڕی ئاوی خۆیان و به‌زه‌حمه‌ت و 10 بۆ 15 رۆژ جارێك ئاویان به‌سه‌ردا دابه‌شبكرێت.

دابه‌شكردنی ئاو مافێكی و خزمه‌تگوزاریه‌كی سه‌ره‌تایی و پێداویستیه‌كی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ئێستادا وه‌رزی گه‌رما ده‌ستیپێكردوه‌و پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌ له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان و به‌ تایبه‌ت قه‌زای خورماتوو.


PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket