كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ڤاڵانی ڕێكخستن به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ی.ن.ک 12:44 PM - 2019-06-16.
به‌ڕێنمایی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و له‌ژێر به‌چاودێری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه، به‌بۆنه‌ی یادی 44 ه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، دوێنێ وه‌فدێكی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی " دلێر سه‌یده" به‌رپرسی كۆمیته‌وبه‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له كه‌رتی كۆڵن وبۆن وژماره‌یه‌ك كادیری تری سنوری ئه‌و هه‌رێمه، له چالاكیه‌كانی وه‌رزی ئێستایدا هه‌ڤاڵانی ڕێكخستنه‌كانی هه‌رێمی "نۆردڕاین ڤیستیڤاڵن" باكوری ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیایان به‌سه‌ركرده‌وه‌وله‌چه‌ند دیدارێكدا وه‌زعی ناوخۆی یه‌كێتی پێشهاته تازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وچۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ئۆرگانه‌كانی ڕێكخستن هاتنه‌به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه،له وێستگه‌ی یه‌كه‌میدا سه‌ردانی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبو "مامۆستا شه‌ریف" ئه‌ندامی كۆمیته‌و به‌رپرسی پێشووی كه‌رتی ڕێكخستنی كۆڵنی كرد، له‌وته‌یه‌كی كورتیشدا به‌رپرسی كۆمیته ستایشی ڕۆڵ‌و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و جوامێره‌ی كرد كه‌ساڵانی ڕابردوو له‌پێناو گه‌وره‌كردن ورێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی یه‌كێتی داویه‌تی، ئاماده‌یی كۆمیته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند بۆ هه‌ر هاوكاری ویارمه‌تیه‌كی ئه‌و خێزانه به‌تایبه‌تی وڕه‌وه‌ندی كوردی له‌هه‌رێمه‌كه به‌تایبه‌تی، له‌به‌رامبه‌رداخێزان وكه‌سوكاری ئه‌و تێكۆشه‌ره‌دێرینه خۆشحاڵی خۆیان به‌وسه‌ردانه ده‌ربڕی وسۆزیاندا كه له‌سه‌ر رێبازی یه‌كێتی وكوردایه‌تی به‌رده‌وام بن وله‌خه‌باتی ئه‌و ڕیگایه سڵ نه‌كه‌نه‌وه كه مامۆستا بۆی تێكۆشاوه، له‌كۆتاییدا وه‌ك ڕێزلێنانێك دیاری كۆمیته‌یان پێ به‌خشرا.
له‌وێستگه‌ی دوه‌مدا وه‌فده‌كه سه‌ردانی "جیهاد خالتی" كادیری پێشكه‌وتوی ڕێكخستن وكه‌سایه‌تی دیاری هه‌رێمه‌كه‌ی كردوله‌پای خه‌بات وماندوبونه‌كانی له‌پێناوی گه‌شه‌پێدانی ڕێكخستنه‌كان وپاراستنی یه‌كڕیزی لۆگۆی یه‌كێتی نیشتیمانی پێشكه‌ش كرد وهیوایان بۆ خواست كه‌به‌رده‌وام بێت له خه‌بات وگه‌شه‌پێدانی ئۆرگانه‌كان له‌و هه‌رێمه‌دا، ئه‌ویس به‌ڵێنی به خاكی پیرۆزی كوردستان وگۆڕی سه‌رۆك مامجه‌لال وڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانیدا كه هه‌رچی له‌توانایدا بێت بیكات له‌پێناو پاراستنی كه‌ڕیزی وگه‌شه‌پێدانی یه‌كێتی، سوپاسی كۆمیته‌شی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده " شه‌هید ڕێباز"یان كرد‌و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له برازاكانی" هه‌ڵمه‌ت وئاراس حه‌مه‌د" به‌گه‌رمی پێشوازی كران، له‌دیارێك وكۆبونه‌وه‌یه‌كی كورتدا هه‌مویان پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه دوپات كرده‌وه كه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیه‌وه ده‌ده‌رێن وهه‌ڵوێستی كادیرانی ده‌ره‌وه‌یان به‌وه وێناكردكه كۆنگره ده‌بێته پاراستنی گیانی ته‌بایی ویه‌كرێزی ونوێبونه‌وه‌و ته‌كاندان وجۆشدانه‌وه‌ی خه‌بات وتێكۆشان وپێداچونه‌وه به‌هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو و نه‌خشه‌وپلاندان بۆ قۆناغی داهاتوو، كادیران داواین له كۆمیته‌كرد كبه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌وه پێشنیازی به‌ستنی كۆنگره بخاته‌به‌رده‌م ناوه‌ندو هه‌وڵه‌كان خه‌ستتر بكرێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی، له‌ویش وه‌ك ڕێزلینانێك له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دیاری ولۆگۆی كۆمیته پێشكه‌ش به‌وهه‌ڤاڵانه‌كراو هیوای به‌رده‌وامیان بۆ خواستن.
له‌دواوێستگه‌ی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا سه‌ردانی " ڕزگار حه‌مه‌د" كادیری یه‌كێتی وبرای شه‌هید ئه‌حمه‌د دێره‌شیان كرد‌و به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا،له‌وێش وه‌ك ڕێزلینان بۆ خه‌بات وماندوبه‌نه‌كانی له‌تاراوگه‌و له‌ژیانی ڕێكراوه‌یددا دیاری كۆمیته‌یان پێبه‌خشی وهیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواست.
PUKmedia ئه‌ڵمانیا- بورهان ئه‌مین
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25