riklam

له‌سه‌ر رووداوی سه‌ربڕینی منداڵه‌كه‌ پۆلیس كه‌وته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌

عیراق 12:31 PM - 2019-06-16
.

.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ منداڵێك به‌سه‌ر بڕاوی له‌ قه‌زای خاڵسی سه‌ربه‌ دیاله‌ دۆزرایه‌وه‌، پۆلیسی قه‌زاكه‌ كه‌وته‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیه‌وه‌و دوو گومانلێكراو ده‌ستگیركران.


عه‌مید سه‌عد عه‌نكه‌بی به‌ڕێوبه‌ری  پۆلیسی قه‌زای خاڵس، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ ته‌مومژاویه‌و به‌ته‌واوی نیگه‌رانیكردوین و ده‌بێت ده‌ست به‌جێ هۆكاره‌كه‌ی و تاوانباره‌كانی ئاشكرابكه‌ین.


وتیشی: شه‌وی رابردوو دوو كه‌سمان  ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ گومانیان له‌سه‌ره‌ سه‌ره‌داویشمان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ست كه‌وتووه‌و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.


له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ زیاتر دواو ووتی:  زه‌هرا محه‌مه‌دی پێنج ساڵان له‌گه‌ڕه‌كی زه‌هرای قه‌زای خاڵس، دوای دیار نه‌مانی به‌سه‌ر بڕاوی له‌ناوچه‌یه‌كی په‌راوێزخراوی قه‌زاكه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ هه‌مووانی نیگه‌ران كردوه‌.


PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket