riklam

پۆلیس: سه‌ربازگه‌ی عائیشه‌ مه‌ترسی نیه‌

عیراق 12:09 PM - 2019-06-16
.

.

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، سه‌ربازگه‌ی عائیشه‌، له‌ ناو جه‌رگه‌ی حه‌مرین له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی دیاله‌، هیچ مه‌ترسیه‌كی نیه‌ بۆناوچه‌كه‌.


عه‌قید غالب عه‌تیه‌، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌، رایگه‌یاندوه‌:"هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپا،ئۆپراسیۆنێكیان بۆ كێوماڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌ كه‌ سه‌ربازگه‌ی عائیشه‌ی تێدایه‌، كه‌پێشتر گروپی تیرۆرستی داعش به‌كاریان ده‌هێناو چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆریان تێدا ئه‌نجامدابوو".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ته‌واوی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ نه‌ماوه‌و ژماره‌یه‌ك بۆمبی چێنراویش ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌و هیچ پێویست به‌دڵه‌ڕاكێ ناكات".


عه‌تیه‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌:"  ته‌واوی سه‌ربازگه‌و مۆڵگه‌كانی داعش كه‌له‌سه‌ره‌تای په‌لاماره‌كانیان له‌ساڵی 2014 ه‌وه‌ تاكو ئه‌و كاته‌ی له‌ناوچوون له‌ناوچه‌كه‌ له‌ناو براون و مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌سه‌ر نیه‌".


PUKmedia ئا: سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket