riklam

قه‌ره‌داغ و سه‌نگاو.. 140 دونم پوش و پاوان ده‌سوتێن

کوردستان 11:57 AM - 2019-06-16
.

.

له‌ناحیه‌ی سه‌نگاو 40 دۆنم و له‌ قه‌ره‌داغ 100 دۆنم پوش و پاوان سوتا .

ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و دیاردانه‌ی ساڵانه‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوژاندنه‌وه‌ و كۆنترۆڵ  كردنیان كارێكی زه‌حمه‌ته‌ هاوكات زیانێكی زۆر به‌سروشت و ژینگه‌ی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و هۆكاره‌وه‌ له‌سنوری سه‌نگاو نزیكه‌ی (40) دۆنم پوش و پاوان سوتاوه‌ زه‌وی كشتوكاڵی سوتا .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمیدی پۆلیس هێمن كمرخان ئه‌فندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای  سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئاگریكی به‌رفراوان  كه‌وته‌وه‌ له‌سنوری گوندی  ( كرپچنه‌  )  سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگاو ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سه‌نگاو گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ توانیان به‌هاوكاری هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌  ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكریت زیانی ئاگره‌كه‌ (40) دۆنم  پوش و پاوان و زه‌وی كشتوكاڵی  سوتا له‌گه‌ڵ  (300)  دارێكی سروشتی  هۆكاری كه‌تنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ بووه‌

عه‌مید هێمن په‌یامی بۆ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ با به‌هه‌موومان ژینگه‌ی و سروشتی كوردستان بپارێزین به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتیان ڕوو ده‌كه‌نه‌ ده‌شت و چیا كان زۆر دڵنیابن له‌ پاشماوه‌ی  ئاگرو پشكۆ له‌ دوای خۆیان به‌جێ نه‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره‌ ڕوونه‌دات.

                                                        
هه‌روه‌ها كارێكی فراوان له‌سنوری گونده‌كانی ( سه‌رزه‌ڵ و / قه‌ڵاسوره‌ )  سه‌ر به‌سنوری  قه‌ره‌داغ  كه‌وته‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی قه‌ره‌داغ گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ توانیان به‌هاوكاری هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌ ئاگركوژێنه‌وه‌   ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكریت زیانی ئاگره‌كه‌ (100) دۆنم  پوش و سوتاوه‌ هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ئه‌نجامی ده‌رچوونی  مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سێوسێنان  بۆ سنوره‌كه‌یان له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێویه‌كان توانیان (1) هاووڵاتی ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی ڕاوكردنی باڵنده‌ی كێوی بوو هاوكات توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر(1) سوێسكه‌ی زیندوو له‌گه‌ڵ (2) سنگی داو (1) داوی سوێسكه‌دا .
                                                        
PUKmedia به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان وژینگه‌ی پارێزگای  سلێمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket