riklam

هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان 11:24 AM - 2019-06-16
.

.

به‌ئاماده‌بوونی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی هێزه‌كانی 70ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. چالاك قادر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی فێركاری به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای شه‌ش مانگ له‌نوێژه‌نكردنه‌وه‌و فراوان كردنیان، ئه‌مڕۆ هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌شێوازێكی مۆدێرن كرانه‌وه‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی: له‌داهاتوودا ژماره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان دوو هێنده‌ی ئێستا زیاتر ده‌بن و خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌ ده‌كه‌ین.


PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket