riklam

سعودیه‌: له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نین

جیهان 09:28 AM - 2019-06-16
.

.

شازاده‌ی جێنشین سعودیه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌وان به‌دوای جه‌نگدا ناگه‌ڕێن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشیان بكرێته‌سه‌ر ئه‌وا ئاماده‌ی به‌رگرین.

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقوئه‌وسه‌ت محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌دوای جه‌نگه‌وه‌ ناگه‌ڕێت، ئاماده‌ن بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاته‌كه‌یان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌رگری خۆیان بكه‌ن.

محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وتی له‌ ده‌ریای عه‌مان هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئێرانی تۆمه‌تبار كرد و ڕاشیگه‌یاند ده‌نگی ده‌خاته‌ پاڵ ده‌نگی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا.

ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر دوو كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كه‌.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket